Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

23 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)، شومیەتی شیرکە، شومیەتی شیركە، -سێ جار فەرمووی-»، -پاشان ئیبن مەسعود دەڵێت-: هیچ یەکێک لە ئێمە نییە کە شتێک لە باوەڕبوون بە (شومیەتی) نەیەتە نێو دڵیەوە، بەڵام خوای گەورە -عز وجل- نایهێڵێت بە تەوەکول وپشت بەستن بە ئەو.
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«بە بەزەییەکان خواى میهرەبان ڕەحمیان پێدەکات، بەڕەحم بن لەگەڵ نیشتەجێبووانی سەر زەوی ؛ ئەو زاتەی لە سەرووی ئاسمانەکانە ڕەحمتان پێدەكات».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«زمانت بەردەوام شێدار بێت بە زیکر ویادی خوای گەورە».
سەحیحە (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«کردەوەکان شەش (جۆرن) وخەڵکی چوار (جۆرن)، (کردەوەکان): دوو شتی هەرەگرنگ کە دوو سەرەنجامیان هەیە (موجبتان)، یەک (شت) وپاداشتە هاوشێوەکەی، وچاکەیەک ودە هێندەى پاداشتی، وچاکەیەک وحەوت سەد هێندەى پاداشتی، (موجبتان): هەر یەکێک بمڕێت وهاوبەشی بۆ الله دانەنابێت دەچێتە بەهەشتەوە، و هەرکەسێک بمرێت بەشێوەیەک لە شێوەکان هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار دابێت ؛ دەچێتە دۆزەخەوە، یەک (شت) وپاداشتە هاوشێوەکەی: هەرکەسێک مەبەست ونیەتی کردنی چاکەیەکی هەبێت هەتا لەدڵیدا هەستی پێبکات، وخواى گەورە پێی دەزانێت ؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت، وهەرکەسێک خراپەیەک بکات، ئەوا خراپەیەکی لەسەر دەنووسرێت، وهەرکەسێک چاکەیەک بکات بە دە هێندە بۆی دەنووسرێت، وهەرکەسێک ببەخشێت لەپێناو خواى گەورە ئەوا چاکەیەک بە حەوت سەد هێندە (پاداشتە)، سەبارەت بە خەڵکی؛ هەندێک: زۆری پێبەخشراوە لە دونیادا وبێ بەشکراوە لە قیامەتدا، وهەندێک: کەمی پێبەخشراوە لە دونیادا وزۆری پێبەخشراوە لە قیامەتدا، وهەندێک: بێ بەشکراوە لە دونیا وقیامەتدا، وهەندێک: زۆری پێبەخشراوە لە دونیا وقیامەتدا».
حەسەنە (أحمد) گێڕاویەتەوە
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئایا ڕزگار بوون لە چیدایە؟ فەرمووی: «زمانت بگرە وبیپارێزە، وبا ماڵەکەت بەس بێت بۆت، وبگری بۆ تاوانەکانت».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«بۆمانیان گێڕایەوە ئەوانەی فێری قورئانیان دەکردین لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- : دە ئایەت لە قورئان فێردەبوون لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، فێری دە ئایەتی تر نەدەبوون هەتاوەکو دەیانزانى چ لەم دە ئایەتە هەیە لە زانست وکردەوە کردن، ووتیان: بۆیە فێری زانست وکردەوە بووین».
حەسەنە (أحمد) گێڕاویەتەوە
«هەردوو مسوڵمانێک بەیەک بگەن وتەوقە بکەن؛ ئەوا خواى گەورە لێیان خۆش دەبێت پێش ئەوەى لەیەک جیا ببنەوە».
سەحیحە بەكۆی ڕێگاكانی (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«الله (ڕووی) کەسێک ڕووناك بكات کە شتێکی لێمان بیستووە وەکو خۆی دەیگەیەنێت (وەکو خۆی باسی دەکات)، لەوەیە ئەو کەسەی دەیبستێت باشتر لێی تێبگات لەو کەسەی کە دەیگێڕێتەوە (بیستوویەتی)».
سەحیحە (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە