Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

5 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«هەركەسێكتان هات بۆ نوێژی جومعە؛ ئەوا با خۆی بشوات».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەوەى ڕۆژی جومعە خۆی بشوات وەکو خۆشۆردنی بۆ پاکبوونەوە لە لەشگرانی، پاشان لە (ماوەی یەکەم) بچێت وەکو ئەوە وایە وشترێکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەی دووەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە مانگایەکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەى سێیەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە بەرانێکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەى چوارەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە مریشکێکی کردبێتە خێر، وئەوەى لە ماوەى پێنجەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە هێلکەیەکی کردبێتە خێر، ئەگەر ئیمام دەرچوو (سەلامی کرد)؛ ئەوا فریشتەکان ئامادە دەبن وگوێ لە وتار و زیکرەکە دەگرن».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«مافە لەسەر هەموو مسوڵمانێک جارێک خۆی بشوات لە هەموو حەوت ڕۆژێکدا ؛ کە سەر ولاشەی تێدا دەشوات».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
« ئاوم دانا بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بۆئەوەی خۆی بشۆرێت (پاش لەشگرانبوونی)، بە قوماشێك پۆشیم (پەردەم بۆ دانا)، وئاوی كرد بەدەستەکانیدا وشۆردنی، پاشان بە دەستی ڕاستی ئاوی كرد بەسەر دەستی چەپی، ودامێنی (عەورەتی) شۆرد، ودەستەكانی دا بەسەر زەویدا ومەسحی كرد، پاشان شۆردی، دواتر ئاوی ڕادا لە دەم ولوتی، ودەمو چاو وهەردوو قۆڵی (باڵەکانی) شۆرد، پاشان ئاوی کرد بەسەر (قژ) ولاشەیدا، دواتر چەمایەوە وپێیەکانی شۆرد، وپارچەیەک قوماشم بۆ هێنا بەڵام وەری نەگرت، ڕۆیشت وئاوی سەر دەستەكانی لادەدا».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر خۆی بشۆردایە بەهۆی لەشگران بوونیەوە، سەرەتا دەستەكانی دەشۆرد پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو شێوازی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژ، دواتر خۆی دەشۆرد، پاشان پەنجە تەڕەکانی دەهێنا بە ناو قژیدا، هەتا دڵنیا دەبوو کە پێستی تەڕ بووە، سێ جار ئاوی دەکرد بەسەر سەریدا، پاشان هەموو لاشەی دەشۆرد، وعائیشە دەڵێت: من وپێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشت خۆمان دەشۆرد، هەردووکمان ئاومان لێی دەردەهێنا».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە