Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

11 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«ئەی كۆمەڵەی ئافرەتان خێر بكەن چونكە پێم نیشاندرا زۆرینەی خەڵكی دۆزەخ لە ئێوەن»، ووتیان: بۆچی ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «نەفرەت زۆر دەكەن، وزۆر سپڵەن بەرامبەر مێردەكانتان، وکەم ئەقڵ وكەم ئاینداری نەبینیووە کە دەست بەسەر ئەقڵی پیاوێكی ژیر وهۆشمەند بگرێت وەکو ئێوە». ووتیان: كامە کەمی ئاینداری وئەقڵمانە ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئایا شاهێدی دانی ئافرەت بە ئەندازەی نیوەی شاهێدی دانى پیاو نییە؟». ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە لەبەر کەمی ئەقڵە، ئەگەر تووشی سووڕی مانگانە بێت؛ واز لە نوێژ وڕۆژوو ناهێنێت؟»، ووتیان بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە کەمی ئاینداریەتی».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«کەمترین ئازاری خەڵكی دۆزەخ لەسەر كەسێكە دوو نەعل ودوو قەیتانی ئاگرینی لەپێدایە، بەهۆیانەوە مێشكی دەکوڵێت هەروەكو چۆن مەنجەڵ دەكوڵێت، وا دەزانێت کەس ئازاری وەکو ئازاری ئەو سەخت نییە، لە کاتێکدا ئەو کەمترین سزا وئازاری لەسەرە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەو ئاگرەی بەکاری دێنن بەشێکە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ»، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنها ئەوە بەس بوو، فەرمووی: «شەست ونۆ هێندەی ئاگری (دونیا گەرمە) هەربەشێکی وەکو گەرمی (ئاگری دونیایە)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«خواى گەورە -عزوجل- بە خەڵکی بەهەشت دەفەرموێت: «ئەی خەڵکی بەهەشت»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان؛ وەڵامی تۆمان دایەوە لەپاش وەڵامدانەوە، وبەختەوەریمان پێ ببەخشە لەپاش بەختەوەری. پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا ڕازی بوون»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان، ئایا چۆن ڕازی نابین ئەوەى بە ئێمەت بەخشیووە بە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکانت نەبەخشیووە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا شتێکتان پێببەخشم لەمانە باشتر بێت؟»، دەڵێن: ئەی پەروەردگار، ئایا چی شتێک لەمانە باشترە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: «لێتان ڕازی دەبم وپاش ئەمە هەرگیز لێتان توڕە نابم».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«دۆزەخ دەوردراوە بە شەهوەت وئارەزووەکان، وبەهەشت دەوردراوە بە ناڕەحەتی وتاقیکردنەوەکان».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«ئیماندار لە بەهەشتدا خێمەیەکی هەیە کە لە یەک مرواری ناوبۆش دروستکراوە، درێژییەکەى شەست میلە، ئیماندار چەندەها هاوسەری هەیە دەڕواتە لای هەریەکیان، ئەوانی تر نایبینن».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«بەهەشت نزیکترە لە یەکێک لە ئێوە زیاتر لە بەستەی نەعلەکانى ودۆزەخیش بە هەمان شێوە».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«هەرکەسێک پەیمانی مسۆگەریم پێبدات لە پاراستنی ئەوەی لە نێوان هەردوو شەویلکەیدایە (زمانی) وئەوەی لە نێوان هەردوو قاچیدایە (دامێنی - عەورەتی)؛ ئەوا من مسۆگەری چوونە بەهەشتی بۆ دەکەم».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە