Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

3 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«چاكەكاری: بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وتاوان (گوناهـ) ئەو شتەیە کە دوو دڵیت سەبارەتی، وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت».
سەحیحە فەرموودەی یەکەم: (موسلیم) گێڕاویەتیەوە، و فەرموودەی دووەم: (ئەحمەد) و(دارمی) گێڕاویانەتەوە.
«خواى گەورە نمونەیەکی بۆ چواندوین کە ڕێگایەکی ڕاستە، و لەسەر هەردوو لای ڕێگاکە دوو دیوار هەن، ودەرگای کراوەیان تێدایە، و دەرگاکان پەردە دراون، و لە لای دەرگای ڕێگا ڕاستەکە بانگخوازێک هەیە دەڵێت: ئەی خەڵکینە، هەمووتان بێنە سەر ڕێگاکە و لا مەدەن ، وبانگخوازێکیش لە سەرەوەى ڕێگاکە هەیە، ئەگەر کەسێک بیەوێت هەریەکێک لەو دەرگایانە بکاتەوە، -پێی- دەڵێت: مەینەتی بۆت؛ مەیکەرەوە، ئەگەر بیکەیتەوە دەچیتە ژوورەوە، وڕێگاکە ئیسلامە، ودوو دیوارەکە: سنوورەکانى خواى گەورەن، ودەرگا کراوەکان: شتە حەرامکراوەکانن، وئەو بانگخوازەى لەسەر ڕێگاکە وەستاوە: کتێبی خواى گەورەیە -قورئان-، وئەو بانگخوازەى لە سەرەوەى ڕێگاکە وەستاوە: ئامۆژگاریکاری خودایە لە دڵی هەموو مسوڵمانێکدا».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆرجار دەیووت: «يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ»، واتە: «ئەی ئەو زاتەی کە دڵەکان هەڵدەگێڕیتەوە دڵم جێگیر بکە لە سەر ئاینەکەت»، منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، باوەڕمان بە تۆ هێنا وبە ئەوەی تۆ هێناوتە، ئایا لەسەر ئێمە دەترسیت؟ فەرمووی: «بەڵێ، دڵەكان لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەكانی الله ئەویش هەڵیاندەگێڕێتەوە بە ویستی خۆی».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە