Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

111 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

گێڕەرەوە

هەموو گێڕەرەوەکان پیشان بدە (51)
«ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە: شاھێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمد عبده ورسوله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و ئەنجامدانی نوێژەکان، و زەکاتدان، و حەجكردن بۆ ماڵی خودا، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«نمونەى مونافیق ودووڕو وەکو نمونەى مەڕێکی ڕاڕا وایە دێت ودەڕوات لە نێوان دوو ڕاندا، جارێک دێت بۆ لای ئەم -کۆمەڵە پەزە-، وجارێکی تر دێت بۆ لای -ئەم کۆمەڵە پەزە-».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، پێم بڵێ سەبارەت بە هەندێک کردەوە وەکو پەرستن ئەنجامم دەدا لە جاهیلیەتدا وەکو خێرکردن وئازادکردنی کۆیلە وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی، ئایا هیچ پاداشتێکم دەدرێتەوە (لەسەر ئەنجامدانیان)؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مسوڵمان بوویت لەگەڵ هەموو ئەو کردەوە چاکانەى پێشووتر ئەنجامتداوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«بێگومان (ئەو سنوورەی وەستاوە) لەنێوان مرۆڤ -و- كوفر وشیرك ؛ وازهێنانە لەنوێژكردن».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
پرسیارم كرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- : ئایا چی تاوانێک گەورەترینە لەلای خوای گەورە؟ فەرمووی: «هاوبەش وهاوتا بۆ خوای گەورە بڕیار بدەیت لەکاتێکدا ئەو تۆی دروستکردووە»، ووتم: پاش ئەوە چی (واتە: چی تاوانێک گەورەترە)؟ فەرمووی: «منداڵەکەت بکوژیت لە ترسی ئەوەی لە خواردنەکەت دەخوات»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «زینا بکەیت لەگەڵ هاوسەری دراوسێکەت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«فریشتەکان ناچنە ماڵێکەوە ئەگەر سەگ یان وێنەی تێدا بێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەو ئاگرەی بەکاری دێنن بەشێکە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ»، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنها ئەوە بەس بوو، فەرمووی: «شەست ونۆ هێندەی ئاگری (دونیا گەرمە) هەربەشێکی وەکو گەرمی (ئاگری دونیایە)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«مسوڵمان شەش مافی هەیە لەسەر مسوڵمان» ووترا: ئەو مافانە چین ئەی پێغەمبەری خودا؟، فەرمووی: «ئەگەر پێی گەیشتیت سەلامی لێبکەیت، ئەگەر دەعوەتی کردیت وەڵامی بدەیتەوە، ئەگەر داواى ئامۆژگاری لێکردیت ئامۆژگاری بکەیت، ئەگەر پژمی و ووتی: (الحمد للە)؛ وەڵامی بدەرەوە (بڵێ: یرحمک الله)، ئەگەر نەخۆش کەوت سەردانی بکە، ئەگەر مرد شوێنی جەنازەکەى بکەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە