Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

69 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆرجار دەیووت: «يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ»، واتە: «ئەی ئەو زاتەی کە دڵەکان هەڵدەگێڕیتەوە دڵم جێگیر بکە لە سەر ئاینەکەت»، منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، باوەڕمان بە تۆ هێنا وبە ئەوەی تۆ هێناوتە، ئایا لەسەر ئێمە دەترسیت؟ فەرمووی: «بەڵێ، دڵەكان لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەكانی الله ئەویش هەڵیاندەگێڕێتەوە بە ویستی خۆی».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هەموو ئومەتەکەم پارێزراون جگە لە ئەوانە نەبێت کە تاوانەکان ئاشکرا دەکەن، ولە تاوان ئاشکرا کردن ئەوەیە: کەسێک بە شەو تاوانێك دەكات ؛ پاشان ڕۆژی بەسەردا دێت وخوای گەورە دایپۆشیوە، -بەڵام- دەڵێت: ئەی فڵان، دوێنی شەو ئاوا وئاوام کرد، کە شەوی بەسەردا هات خوای گەورە دایپۆشی، بەڵام کە ڕۆژ بووەوە داپۆشین وسیتری خوای گەورەی لەسەر خۆی لابرد».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«خوای گەورە -عز وجل- دەستی ڕادەخات بە شەو بۆئەوەی گوناهکارانی ڕۆژ تەوبە بکەن، ودەستی ڕا دەخات بە ڕۆژ بۆئەوەی گوناهکارانی شەو تەوبە بکەن؛ هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
کاتێک ئەم ئایەتە دابەزی: {ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ} واته: {لە پاشان سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت}، زوبەیر ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کام نیعمەتانەیە کە ئێمە لێپرسینەوەمان لێ دەکرێت سەبارەتیان، لەکاتێکدا ئەوانە -نیعمەتەکان- تەنها دوو ڕەشەکەن ؛ خورما وئاو؟ فەرمووی: «بەدڵنیاییەوە ئەوە دێت -ڕوودەدات-».
حەسەنە (الترمذي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بووین ودەنگی کەوتنی شتێک بە زەویدا بیسترا، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئایا دەزانن ئەوە چی بوو؟»، ووتمان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانن، فەرمووی: «ئەوە بەردێک بوو فڕێ درایە نێو دۆزەخ پێش حەفتا ساڵ، لەو کاتەوە هەر دەچووە قوڵایی دۆزەخەوە هەتا گەیشتە بنی دۆزەخ».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«زوهدت هەبێت لە دونیادا؛ خوای گەورە خۆشی دەوێیت، وزوهدت هەبێت لەوەی لە نێو دەستی خەڵکیدایە؛ خەڵکی خۆشیان دەوێیت».
نەوەوی دەڵێت: فەرمودەیەكی حەسەنه (ابن ماجه وغەیری ئەویش) بە چەند سەنەدێکی حەسەن گێڕاویانەتەوە
«ئایا هەواڵتان پێ بدەم بە تاوانە گەورەکان؟». سێ جار وای پێ وتن، ووتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەر خودا (واتە: بەڵێ پێمان بڵێ)، فەرمووی: «شیرک وهاوەڵدانان بۆ خوای گەورە وخراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک». وپاڵی دابووە ودانیشت، وفەرمووی: «وتنی درۆ، وشاهێدیدانی درۆ». هەر ئەم قسەیەی دووبارە دەکردەوە، هەتا وتمان: خۆزگایە بێدەنگ دەبوو.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«لە دونیادا وەکو کەسێکی نامۆ یان ڕێبوار بە». وئیبن عومەر دەیووت: «ئەگەر ئێوارەت بەسەردا هات ئەوا چاوەڕێی بەیانی مەکە، وئەگەر بەیانیت بەسەردا هات ئەوا چاوەڕێی ئێوارە مەکە، وئەوەندە کردەوەی چاک بکە لە کاتی لەش ساغیتدا بۆ ئەوەی سوودی بۆت هەبێت بۆ کاتی نەخۆش بوونت، وئەوەندە کردەوەی چاک بکە لە کاتی ژیانتدا بۆ ئەوەی سوودی بۆت هەبێت بۆ کاتی مردنت».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە