Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

37 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«با هیچ یەکێکتان شەرمگەی (عەورەتی) نەگرێت بە دەستی ڕاستی لەکاتی میزکردندا، وبا خۆی پاک نەکاتەوە بە دەستی ڕاستی لە کاتی سەرئاوکردندا، وبا هەناسە نەدات لە ناو پەرداخی ئاوخواردنەوەیدا ».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بپژمیایە؛ دەستی -یان جلەکەی- لە سەر دەمی دادەنا، وبە هۆیەوە دەنگی نزم دەکردەوە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ئەو کەسەی بە سواری دەڕوات سەلام لە پیادە دەکات، وئەوەی پیادەیە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وکەم سەلام لە زۆر دەکات».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئایا دەزانن غەیبەت چییە؟ » ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانێت، فەرمووی: «ئەوەیە شتێک بڵێیت سەبارەت بە براکەت کە ئەگەر ئەو بیبیستێت حەزی پێنەکات»، ووترا: ئەی ئەگەر ئەو قسەیەی کە سەبارەت بە ئەو کرا تێیدا بوو؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ئەو قسەی سەبارەت بە ئەو کرا تێیدا بوو؛ ئەوا غەیبەتی ئەوت کردووە، وئەگەر تێیدا نەبوو؛ ئەوا بوهتانت بۆی کردووە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
غوڵامێك بووم (غوڵام: واتا كوڕی منداڵ لەنزیک تەمەنی هەرزەکاری) ؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گرنگی بە بەخێوکردنم دەدا، ودەستم دەبرد بۆ هەموو لايەکانی سینی خواردن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «ئەی غوڵام، ناوی خودا بهێنە (بڵێ: بسم الله)، و بەدەستی ڕاستت بخۆ، ولە پێشی خۆتەوە بخۆ». لەو کاتەوە من بەو شێوەیە خواردن دەخۆم.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«مسوڵمان شەش مافی هەیە لەسەر مسوڵمان» ووترا: ئەو مافانە چین ئەی پێغەمبەری خودا؟، فەرمووی: «ئەگەر پێی گەیشتیت سەلامی لێبکەیت، ئەگەر دەعوەتی کردیت وەڵامی بدەیتەوە، ئەگەر داواى ئامۆژگاری لێکردیت ئامۆژگاری بکەیت، ئەگەر پژمی و ووتی: (الحمد للە)؛ وەڵامی بدەرەوە (بڵێ: یرحمک الله)، ئەگەر نەخۆش کەوت سەردانی بکە، ئەگەر مرد شوێنی جەنازەکەى بکەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«خواى گەورە سەیری کەسێک ناکات کە جلەکەی بەهۆی فیزەوە (خۆبەگەورەزانینەوە) شۆڕ كردۆتەوە بۆ خوار قولە پێکانی»
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ڕەوا نییە بۆ هیچ مسوڵمانێک کە قسە دابڕێت لە گەڵ برای مسوڵمانی لە سەرووی سێ شەو، کاتێک بەیەک دەگەن؛ ئەم ڕوودەکات بەملاوە وئەویش ڕوودەکات بەولاوە، وچاکترینیان ئەوەیانە کە دەستپێشخەری دەکات بە سەلامکردن (لە کەسی بەرامبەری)»
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە