Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

70 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«نابێـت هیچ یەکێکتان بە یەک پۆشاکەوە نوێژ بکات بەشێوەیەک هیچ شتێك شانەکانى دانەپۆشێـت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
زوو نوێژی عەسر ئەنجامبدەن، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی واز لە نوێژی عەسر بهێنێت؛ ئەوا کردەوەکانی پوچەڵ دەبێتەوە».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
ئوم سەلەمە باسی کڵێسایەکی بە ناوی ماریا کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەبەشە، وباسی ئەو وێنانەی کرد کە تیایدا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوان قەومانێکن ئەگەر بەندە وپیاوی چاک لە ناویاندا بمردایە؛ لە سەر قەبرەکەی شوێنی پەرستنیان دروست دەکرد، وئەو وێنانەیان لەو شوێنانەدا دادەنا، ئەوانە خراپترین بوونەوەرن لەلای خوای گەورە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى ئەم ئایەتەی بۆ دابەزی: ﴿إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالفَتْحُ﴾ [النصر: 1] واتە: ﴿کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ئازاد کرا)﴾؛ هەرکاتێک نوێژی بکردایە؛ ئەوا دەیفەرموو: «سُبْحَانَكَ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي» واتە: «پاك وبێگەردی وحەمد وسوپاس بۆ تۆ پەروەردگارمان، خودایە لێم خۆش بە»،
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
شەوێکیان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دیار نەبوو، بە دوایدا گەڕام ودەستم بەر بنی پێیەكانی كەوت بە وەستێنراوی لەكاتێكدا ئەو لەنێژدا لەشوێنی نێژی بوو، ودەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إني أَعُوذ بِرِضَاك من سَخَطِك، وبِمُعَافَاتِكَ من عُقُوبَتِكَ، وأعُوذ بِك مِنْك، لا أُحْصِي ثَناءً عليك أنت كما أَثْنَيْتَ على نفسك»، واته: «ئەی خودایە؛ من پەنا بە ڕازی بوونی تۆ دەگرم لە توڕە بوونت، وپەنا بە لێخۆشبوونی تۆ دەگرم لە سزات، پەنا دەگرم بە تۆ لە خۆت، وهەرگیز ناتوانم وەسف وستایشتت بكەم تۆ بەو شێوەیەی کە وەسف وستایشی خۆتت کردووە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«بە پێوە نوێژ بکە، ئەگەر ناتوانیت ئەوا بە دانیشتنەوە ئەنجامی بدە، خۆ ئەگەر ھەر ناتوانیت ئەوا بە پاڵکەوتنەوە نوێژ بکە».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز وازی نەدەهێنا لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی بەیانی».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەپاش هەموو نوێژێکی فەرز دەیووت: «(لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، اللَّهُمَّ لَا مَانِعَ لِمَا أَعْطَيْتَ، وَلَا مُعْطِيَ لِمَا مَنَعْتَ، وَلَا يَنْفَعُ ذَا الْجَدِّ مِنْكَ الْجَدُّ) واتە: (هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە الله کە تەنها وتاکە وبێ هاوتایە وهیچ هاوبەشێکی نییە، هەموو موڵکێک ئەو خاوەنداریەتی وهەموو حەمد وسوپاسکردنێک تەنها بۆ ئەوە، وئەو لەسەر ئەنجامدانى هەموو شتێک توانادارە، خودایە ؛ هیچ کەسێک ناتوانێت شتێک بگرێتەوە وڕێگری لێبکات ئەگەر تۆ بیبەخشیت، وهیچ کەسێک ناتوانێت شتێک ببەخشێت ئەگەر تۆ بیگریتەوە ونەیبەخشیت، خاوەن سامان ودەسەڵات لە پێش تۆدا دەسەڵات وسامانەکەى هیچ سوودی بۆی نابێت)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە