Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

43 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر خۆی بشۆردایە بەهۆی لەشگران بوونیەوە، سەرەتا دەستەكانی دەشۆرد پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو شێوازی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژ، دواتر خۆی دەشۆرد، پاشان پەنجە تەڕەکانی دەهێنا بە ناو قژیدا، هەتا دڵنیا دەبوو کە پێستی تەڕ بووە، سێ جار ئاوی دەکرد بەسەر سەریدا، پاشان هەموو لاشەی دەشۆرد، وعائیشە دەڵێت: من وپێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشت خۆمان دەشۆرد، هەردووکمان ئاومان لێی دەردەهێنا».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«لەگەڵ پێغەمبەر بووم-صلى اللە علیە وسلم- گەیشتە لای شوێنی فڕێدانی خەش وخاڵی قەومێک ؛ بە پێوە میزی كرد، منیش هەندێ دوور كەوتمەوە، فەرمووی: «نزیك بەرەوە»، دەڵێت: منیش نزیك بوومەوە هەتاوەكو لەلای پاژنەی پێیەكانی وەستام، دەستنوێژی گرت ومەسحی كرد بە سەر خوفەكانی».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هەر مسوڵمانێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان هەڵسێت ودوو ڕکات نوێژ بکات، بە شێوەیەک سەرنجی دڵ وڕووی لە لای نوێژەکە بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر کراوە»، دەڵێت: ووتم: «چەند وتەیەکی بە نرخە»، دەستبەجێ لەوێدا گوێم لە کەسێک بوو لە پێشمدا ووتی: «ئەو وتەی پێشووتر بە نرختر بوو»، سەیرم كرد عومەری کوڕی خەتابە، ووتی: «بینیم تۆزێک پێش ئێستا هاتیت»، پاشان ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێکتان بە جوانى وڕێکی دەستنوێژ بگرێت وپاشان بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدًا عبد الله ورسوله)^؛ ئەوا هەر هەشت دەرگاکەى بەهەشتی بۆ دەکرێتەوە لە هەردەرگایەک بیەوێت دەچێتە ژوورەوە». ^(واتا: شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەری خودایە)
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە