Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

43 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«سیواک پاککەرەوەیە بۆ دەم وهۆکاری ڕازی بوونی خوای گەورەیە».
سەحیحە (االنسائي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
ئوم حەبیبەی كچی جەحش كە خێزانی عبد الرحمن كوڕی عەوف بوو؛ سكاڵای بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنا سەبارەت بە بەردەوامی خوێن دەرچون، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «-نوێژ مەکە و- چاوەڕێ بکە هەتا ماوەى ئاسایی سووڕی مانگانەکەت تەواو دەبێت، پاشان خۆت بشۆ»، عائیشە دەڵێت: بۆیە بۆ هەموو نوێژێک خۆی دەشۆرد.
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بە ئاوێک کە بە ئەندازەی صاعێک^ دەبوو هەتا لەوەیە بە ئەندازەی پێنج مود^^ بووایە، وبە یەک مود دەستنوێژی دەگرت». ^(صاع: ئەندازەى پێوانەی ئەو سەردەمە بوو کە ئێستا بە ئەندازەی 4مشت ئاو دەکات)، ^^(مود: ئەندازەیەکی پێوانەى ئەو سەردەمە بووە کە ئێستا بە ئەندازەى 1مشت ئاو دەکات)
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
لەگەڵ پێغەمبەر بووم -صلى اللە علیە وسلم- لەسەفەرێکدا، چووم بۆ ئەوەی خوفەکەی دابنێم، فەرمووی: «وازیان لێبێنە؛ چونکە من بە دەستنوێژەوە لە پێم کردوون»، ومەسحی لەسەریان کرد.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پرسیارم لە عائیشە كرد -ڕەزای خوای لێبێت-، ووتم: ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بگەڕایەتەوە بۆ ماڵەکەى بە چی شتێک دەستی پێدەکرد؟ ووتی: «بە سیواک کردن».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەوەی بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت؛ ئەوا هەموو گوناهەکان لە لاشەیدا دەردەچن هەتاوەکو لە ژێر نینۆکەکانەوە دەردەچن».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
« ئاوم دانا بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بۆئەوەی خۆی بشۆرێت (پاش لەشگرانبوونی)، بە قوماشێك پۆشیم (پەردەم بۆ دانا)، وئاوی كرد بەدەستەکانیدا وشۆردنی، پاشان بە دەستی ڕاستی ئاوی كرد بەسەر دەستی چەپی، ودامێنی (عەورەتی) شۆرد، ودەستەكانی دا بەسەر زەویدا ومەسحی كرد، پاشان شۆردی، دواتر ئاوی ڕادا لە دەم ولوتی، ودەمو چاو وهەردوو قۆڵی (باڵەکانی) شۆرد، پاشان ئاوی کرد بەسەر (قژ) ولاشەیدا، دواتر چەمایەوە وپێیەکانی شۆرد، وپارچەیەک قوماشم بۆ هێنا بەڵام وەری نەگرت، ڕۆیشت وئاوی سەر دەستەكانی لادەدا».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پیاوێک دەستنوێژی گرت وبە هێندەی شوێنی نینۆکێک لە پێیەکانى نەشۆردبوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم پیاوەی بینی، وپێی فەرموو: «بگەڕێوە بە ڕێکی وجوانی دەستنوێژ بگرە»، بۆیە گەڕایەوە (دەستنوێژی گرت)، پاشان نوێژی کرد.
سەحیحە بە کۆکاری فەرموودەکان (مسلم) گێڕاویەتەوە