Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

43 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت و(ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی) دوو جار شۆرد».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«ئەگەر هەرکەسێکتان دەستنوێژی گرت وخوفەکانى لەپێکرد؛ ئەوا با نوێژیان پێوە بكات، ومەسحیان بەسەردا بکات، ودایان نەکەنێت بە ویستی خۆی مەگەر تووشی لەشگرانی بێت».
سەحیحە (الدارقطني) گێڕاویەتەوە
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەو بەخەبەر بهاتایە ؛ ئەوا سیواکی دەکرد تابۆنی ناخۆشی دەمی نەمایە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«سمێڵ کورتبکەنەوە وڕیش بهێڵنەوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
لەوکاتەی عەمرو کوڕی ئەبی حەسەن پرسیاری لە عبداللەی کوڕی زەید کرد ئامادەبوم سەبارەت بە دەستنوێژگرتنی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-؟ ئەویش (عبداللە): داوای گۆزەیەك (دۆلكەیەک) ئاوی کرد، ودەستنوێژی گرت بەو شێوەیەی کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستنوێژی دەگرت، لە گۆزەكەوە ئاوی کرد بە دەستەکانیا، وسێ جار شۆردنی، ودەستی خستە ناو گۆزەکەوە، (ئاوی دەرهێنا) وڕایدایە نێو دەم ولووتی وئاوەکەی دەرکرد، بە سێ چنگ ئاو -سێ جار ئەمەی ئەنجامدا-، پاشان دەستی خستە ناو گۆزەكەوە (وئاوی دەرهێنا) ؛ وسێ جار دەم وچاوی شۆر، دواتر هەردوو دەستی -باڵەكانی- دوو جار شۆرد هەتاوەکو ئانیشکەکانی [ئانیشکەکانیشی شۆرد]، پاشان دەستی خستە ناو گۆزەكەوە (ئاوی دەرهێنا) وسەری مەسح کرد، (دەستە تەڕەکەی بەرەو پێشەوە وپاشەوە برد بە سەر سەریدا) ؛ یەک جار [مەسحكردنی سەر ؛ مەسحكردنی گوێیەكانیش دەگرێتەوە]، پاشان هەردوو پێیەکانی شۆرد هەتاوەكو گوێزنگەكانی [گوێزنگەكانیشی شۆرد].
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ناردمی بۆ پێویستیەک ، لە ڕێگادا تووشی لەشگرانی بووم، وئاوم دەست نەکەوت تاخۆم بشۆرم، بۆیە ئەملاو ئەولام کرد بە خۆم لە ناو خۆڵدا هەروەکو چۆن ئاژەڵ ئەملاو ئەولا دەکات لە سەر خۆڵدا، پاشان هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وئەمەم بۆی باسکرد، فەرمووی: «بەس بوو بۆت کە بە دەستەکانت تەنها ئەمە ئەنجام بدەیت»، پاشان: یەک جار دەستەكانی (ناو لەپەکانی) دا بە سەر زەویدا، دواتر ناو لەپی چەپی مەسحكرد بەسەر پشتی دەستی ڕاستی، هەروەها دیوی سەرەوەی هەردوو دەستەکانی وڕووی پێ مەسح کرد.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
تووشی سوڕی مانگانە (حەیز) دەبم بەبەردەوامی، وپاك نابمەوە، ئایا واز لە نوێژ کردن بهێنم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەخێر، ئەوە تەنها دەمارێکە (خوێنی لێوە دەردەچێت)، واز لە نوێژكردن بهێنە بەپێی -ماوەی- ئەو ڕۆژانەی تووشی سوڕی مانگانە دەبوویت تێیاندا، پاشان خۆت بشۆ ونوێژ بکە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئێمە سواری کەشتی دەبین لەسەر دەریا، وهەندێک ئاو لەگەڵ خۆمان دەبەین، ئەگەر دەستنوێژ بگرین بەم ئاوە تینوومان دەبێت، ئایا دەکرێت بە ئاوی دەریا دەستنوێژ بگرین؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئاوی دەریا ئاوێکی پاککەرەوەیە، ومردارەوە بووی دەریایش حەڵاڵە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە