Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

29 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

پیاوێك بووم مەزیم زۆر لێدەردەچوو، وشەرمم کرد پرسیار لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بکەم بەهۆی ئەوەی کە کچەکەی هاوسەرم بوو، بۆیە داوام لە میقدادی کوڕی ئەسوەد کرد کە پرسیاری لێبکات، ئەویش -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «تەنها چووكی -ئەندامی زاوزێی- دەشۆرێت، ودەستنوێژ دەگرێت». ولە گێڕانەوەی [بخاري]دا، فەرمووی: «دەستنوێژ بگرە وچووكت بشۆ».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت و(ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی) یەك جار شۆرد».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«ئەگەر سەگ لە جامی (کەرەستەی خواردن وخواردنەوەى) یەکێک لە ئێوە ئاوی خواردەوە؛ ئەوا با حەوت جار بیشۆرێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«دەستوورمان وابوو لە پاش پاکبوونەوە لە بێنوێژی: لێڵاو وزەرداومان بە هیچ دانەدەنا (گوێمان پێی نەدەدا)».
سەحیحە (أبو داود) گێڕاویانەتەوە بەم شێوازە، و(البخاري) گێڕاویانەتەوە بەبێ زیادەی (بعد الطهر)
«ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەستنوێژی گرت؛ ئەوا با ئاو بكاتە (هەڵبمژێتە) نێو لوتیەوە وپاشان دەری بکات، وئەگەر بەردی بەکارهێنا بۆ خۆ پاککردنەوە؛ ئەوا با (ژمارەی بەردەكان) تاک بێت، وئەگەر یەکێک لە ئێوە هەستا لە خەو؛ ئەوا با دەستی بشوات پێش ئەوەی بیخاتە نێو (دۆلكەی) ئاوی دەستنوێژگرتن، چونکە یەکێک لە ئێوە نازانێت شەو دەستی لە کوێ بووە». ولە گێڕانەوەی [مسلم]دا هاتووە: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە هەستا لە خەو، با دەستی نەخاتە نێو دۆلكەی ئاوەكە ؛ هەتاوەكو سێ جار دەیشوات، چونکە نازانێت شەو دەستی لە کوێ بووە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر هەریەكێكتان لە خەو هەستا ئەوا با سێ جار ئاو -هەڵبمژێتە- نێو لووتی ودەری بكات، چونکە شەیتان بە درێژایی شەو لەسەر لووتی دەمێنێتەوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەوەى ڕۆژی جومعە خۆی بشوات وەکو خۆشۆردنی بۆ پاکبوونەوە لە لەشگرانی، پاشان لە (ماوەی یەکەم) بچێت وەکو ئەوە وایە وشترێکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەی دووەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە مانگایەکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەى سێیەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە بەرانێکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەى چوارەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە مریشکێکی کردبێتە خێر، وئەوەى لە ماوەى پێنجەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە هێلکەیەکی کردبێتە خێر، ئەگەر ئیمام دەرچوو (سەلامی کرد)؛ ئەوا فریشتەکان ئامادە دەبن وگوێ لە وتار و زیکرەکە دەگرن».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«مافە لەسەر هەموو مسوڵمانێک جارێک خۆی بشوات لە هەموو حەوت ڕۆژێکدا ؛ کە سەر ولاشەی تێدا دەشوات».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە