Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

3 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتاری بۆ خەڵکی دەدا لە ڕۆژی فەتحی مەککەدا، فەرمووی: «ئەی خەڵکینە، خودا خۆگەورەزانینی (نەفامیەکانى) جاهیلیەتی لەسەرتان لابرد و شانازی کردن بە باوباپیرانەوە، خەڵکی دوو چینن: چاکەکارێکی تەقوادار کە ڕێزدارە لای خواى گەورە، وتاوانبارێکی دۆڕاو کە بێڕێزە لای خواى گەورە، وخەڵکی نەوەى ئادەمن وپەروەردگار ئادەمی لە خۆڵ دروستکرد، الله دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} [الحجرات:13] واتە: {ئەی خەڵکینە بێگومان ئێمە دروستمان کردوون لە نێر ومێیەك وکردومانن بە چەند گەل وھۆزێکەوە تا یەکتری بناسن، بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خودا ئەو کەسەیە کە زیاتر لە خودا دەترسێت، بێگومان خودا زانا وئاگادارە}».
سەحیحە (الترمذي وابن حبان) گێڕاویانەتەوە
کاتێک ئەم ئایەتە دابەزی: {ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ} واته: {لە پاشان سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت}، زوبەیر ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کام نیعمەتانەیە کە ئێمە لێپرسینەوەمان لێ دەکرێت سەبارەتیان، لەکاتێکدا ئەوانە -نیعمەتەکان- تەنها دوو ڕەشەکەن ؛ خورما وئاو؟ فەرمووی: «بەدڵنیاییەوە ئەوە دێت -ڕوودەدات-».
حەسەنە (الترمذي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
«جولەکەكان ؛ خواى گەورە توڕەیە لێیان، وگاوڕەکان گومڕان».
سەحیحە (الترمذي) گێڕاویەتەوە