«ئەوەی ڕەحم وبەزەیی بە خەڵکدا نەیەتەوە؛ ئەوا خوای گەورەش ڕەحم وبەزەیی بەو کەسەدا نایەتەوە».
لە جەریری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەی ڕەحم وبەزەیی بە خەڵکدا نەیەتەوە؛ ئەوا خوای گەورەش ڕەحم وبەزەیی بەو کەسەدا نایەتەوە».
«مَنْ لَا يَرْحَمِ النَّاسَ لَا يَرْحَمْهُ اللهُ عَزَّ وَجَلَّ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە ئەوەی ڕەحم وبەزەیی بە خەڵکدا نەیەتەوە؛ ئەوا خوای گەورەیش -عز وجل- ڕەحم وبەزەیی بەو کەسەدا نایەتەوە، ڕەحم وبەزەیی بەندە بەرامبەر بەخەڵکی لە گەورەترین هۆکارەکانە بۆئەوەى خواى گەورەیش ڕەحمی پێبکات -سبحانە وتعالى-.
بەبەزەیی بوون وڕەحمەت داواکراوە بەرامبەر هەموو زیندەوەرەکان، بەڵام بەتایبەت باسی مرۆڤی کرد بۆ زیاتر گرنگیدان پێیان.
خواى گەورە بەڕەحمە وڕەحم دەکات بە بەندە بەڕەحمەکانى، پاداشت هاوشێوەی کردەوەیە.
بەزەیی وڕەحمەت بەرامبەر خەڵکی، ئەم دوو بابەتە دەگرێتەوە: سوود پێگەیاندنیان ودوورخستنەوەى زیان لێیان، ومامەڵەکردن لە گەڵیان بەشێوەیەکی جوان ؛ هێندەى لەتوانادایە.
زیاتر (7)
سەحیحی البخاري (8/ 10) (6013).
سەحیحی مسلم (4/ 1809) (2319).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (2/ 553).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين (1/ 247).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (1/ 319).