موفەریدەکان پێش کەوتن
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەڕۆیشت بەڕێگای مەككەدا ؛ تێپەڕبوو بە لای شاخێك پێی دەووترێت جومدان، فەرمووی: «ڕێ بكەن ئەمە جومدانە، موفەریدەکان پێش کەوتن»، ووترا: ئایا موفەریدەکان کێن، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو پیاو وئافرەتانەی کە زۆر یادی خوای گەورە دەکەن».
كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَسِيرُ فِي طَرِيقِ مَكَّةَ، فَمَرَّ عَلَى جَبَلٍ يُقَالُ لَهُ جُمْدَانُ، فَقَالَ: «سِيرُوا هَذَا جُمْدَانُ، سَبَقَ الْمُفَرِّدُونَ» قَالُوا: وَمَا الْمُفَرِّدُونَ يَا رَسُولَ اللهِ؟ قَالَ: «الذَّاكِرُونَ اللهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتُ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پلەوپایەی ئەوانەی باسكرد كە زۆر یادی خوا دەكەن، وئەوان جیابوونەوە وپێشی خەڵكی كەوتن لە بەدەستهێنانی پلە بەرزەكان لە بەهەشتدا، وئەوانی چواند بە شاخی جومدان كە بەتەنها وجیایە ونەبەستراوەتەوە بە شاخەكانی تر.
زۆر یادكردنی خواى گەورە وسەرقاڵبوون بەم كردەوەیە ؛ سوننەتە، پێشەنگی لە قیامەتدا بە پێی زۆری پەرستنەکان ودڵسۆزیە تێیاندا.
یاد كردنی خوای گەورە دەكرێت تەنها بە زمان بێت، یان دەكرێت تەنها بە دڵ بێت، یان دەكرێت بە دڵ وزمان بێت ؛ ئەمەیان باشترینە وبەرزترین پلەی هەیە.
بەشێك لە زیكری خوای گەورە ؛ ویردە شەرعیە سنووردارەكانن، وەكو زیكری بەیانیان وئێواران، وزیكرەكانی پاش نوێژە فەرزەكان وهتد.
نەوەوی دەڵێت: بزانە فەزڵ وپلەوپایەی زیكر كردن نەبەستراوەتەوە بە ووتنی (سبحان الله والحمد لله والله أكبر) وهتد، بەڵكو هەركەسێك گوێڕایەڵی فەرمانەكانی الله بێت وجێبەجێیان بكات ؛ ئەوا یادی الله ی كردووە.
یاد كردنی خوای گەورە ؛ لە گەورەترین هۆكارەكانە بۆ جێگیری ودامەزراو بوون لەسەر ڕێگای ڕاست، خوای گەورە -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا لَقِيتُمْ فِئَةً فَاثْبُتُوا وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ﴾ واتە: ﴿ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە کاتێک (لەجەنگدا) لەگەڵ کۆمەڵێکدا ڕووبەڕوو بوونەوە خۆگربن (ھەڵنەیەن) و یادی خوا زۆر بکەن بۆ ئەوەی سەرکەوتووبن﴾ [الأنفال: 45].
لێكچوون لەنێوان ئەوانەی یادی خودا دەكەن وشاخی جومدان، لە چەند ڕوانگەیەوە باسكراوە، لەوانەیش: 1/ شاخی جومدان جیاواز وتەنهایە ونەبەستراوەتەوە بە شاخەكانی تر، بەهەمان شێوە ئەوانەی زۆر یادی الله دەكەن ؛ جیاوازن لە خەڵكی تر، چونكە دڵ وزمانیان یەكلا كردووەتەوە بۆ یادی الله ئەگەرچیش لەنێو خەڵكیدا بن، وئاسوودەن لە كاتەكانی تەنها بوون وبە زۆر تێكەڵبوونی خەڵكی نائارام دەبن. 2/ زۆر یادكردنی الله هۆكارە بۆ جێگیربوون لەسە ئاین ؛ هەروەكو چۆن شاخەكان هۆكارن بۆ جێگیربوونی زەوی. 3/ ئەوەی زۆر یادی الله دەكات ؛ لە پێشەنگە بۆ گەیشتن بە خێرەكانی دونیا وقیامەت، هەروەكو چۆن جومدان نیشانەیە بۆ گەیشتن بە مەككە لەلای ئەو ڕێبوارەی لە مەدینەوە دێت بۆ مەككە، وئەوەی بگات بەم شاخە ئاماژەیە بۆئەوەی نزیكترینە لە مەككە، هەروەها ئەوانەی زۆر یادی الله دەكەن لە پێشەوەی خەڵكین بەهۆی زۆر یادكردنی الله، وخودا زاناترە.
زیاتر (9)
سەحیحی مسلم (4/ 2062) (2676).
نزهة المتقين.
لمجموعة من الباحثين (2/ 983).
تيسير الكريم الرحمن في تفسير كلام المنان.
لابن سعدي (ص665).
بهجة الناظرين.
لسليم الهلالي (2/ 510).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (5/ 516).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
5 کتێبەکانزیاتر (5)
- الذكر والدعاء والعلاج بالرقي من الكتاب والسنة"سبق المفرِّدون" قالوا: وما المفردون يا رسول الله! قال: "الذاكرون الله كثيراً والذاكرات".
- المنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح - المعتمدالمنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالحعن أبي هريرة رضي الله عنه قال: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يسير في طريق مكة، فمرّ على جبل يقال له: جمدان، فقال: “سيروا هذا جمدان، سبق المفردون”.
- رسالة في الأذكار1«سَبَقَ المُفَرِّدُونَ». قالوا: وما المفرِّدون يا رسولَ الله؟ قال: «الذَّاكِرُونَ اللهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتُ».
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 7«سَبَقَ المُفَرِّدُونَ» قالوا: وَمَا المُفَرِّدُونَ يا رَسُولَ الله؟ قَالَ: «الذَّاكرونَ اللهَ كثيراً والذَّاكراتُ».
- نبراس طالب (1)1«سَبَقَ الْمُفَرِّدُونَ» قَالُوا: وَمَا الْمُفَرِّدُونَ يَا رَسُولَ اللهِ؟ قَالَ: «الذَّاكِرُونَ اللهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتُ»