«بە دوای شەوی قەدردا بگەڕێن لە شەوە تاکەکان؛ لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا».
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«بە دوای شەوی قەدردا بگەڕێن لە شەوە تاکەکان؛ لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا».
«تَحَرَّوْا لَيْلَةَ القَدْرِ فِي الوِتْرِ مِنَ العَشْرِ الأَوَاخِرِ مِنْ رَمَضَانَ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانیداوە بۆ كۆششكردن لە گەڕان بە دوای شەوی قەدر؛ ئەمیش بە زۆر ئەنجامدانی كردەوە چاكەكان، وهیوا زیاترە بەوەی لە شەوە تاكەكان بێت لە دەی كۆتایی مانگی ڕەمەزان لە هەموو ساڵێكدا، ئەمانیش بریتین لە ڕۆژەكانی: بیست ویەك، وبیست وسێ، وبیست وپێنج، وبیست وحەوت، وبیست ونۆ.
فەزڵ وپلە وپایەی شەوی قەدر وهاندان بۆ گەڕان بەدوایدا.
لە دانایی وڕەحمەتی الله یە كە ئەم شەوەی شاردۆتەوە بۆئەوەی خەڵكی كۆشش بكەن لە پەرستن وگەڕان بەدوای ئەو شەوەدا؛ بۆیە پاداشتیان زیادتر دەبێت.
شەوی قەدر لە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزانە، وهیوای زیاتر هەیە بەوەی لە شەوە تاكەكاندا بێت.
شەوی قەدر یەكێكە لە دە شەوی كۆتایی مانگی ڕەمەزان، ئەو شەوەیە كە خوای گەورە -عز وجل- قورئانی تێدا دابەزاند بۆ سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وئەم شەوە خێرترە لە هەزار مانگ لە بەرەكەت وپیرۆزیدا، وگەورەیی ڕێزداری، وكاریگەری كردەوەی چاك تێیدا.
ئەم شەوە بە (شەوی قەدر) ناودەبرێت، زانایان دەڵێن: دوو مانای هەیە، یەكەم: بە واتای ڕێزدار دێت، هەروەكو دەووترێت: فڵان قەدری گەورەیە، بۆیە زیاد كردنی وشەی (شەو) لەڕوانگەی دانەپاڵی شتێكە بۆ سیفەتەكەی، واتا شەوێكی شەرەفمەندە، وگەورەیە لە پلەوپایە وڕێزداری وشكۆ وهتد، هەروەكو خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ﴾ [الدخان: 3] واتە: ﴿بەڕاستی ئێمە ئەم قورئانەمان لە شەوێکی پیرۆزدا ناردووەتە خوارەوە﴾. دووەم: قەدر بە مانای قەدەر وبڕیاردان دێت، بۆیە زیاد كردنی وشەی (شەو) بۆی؛ لە ڕوانگەی زیاد كردنی ئاوەڵناوە بۆ ئەوەی لەخۆی گرتووە، واتا ئەم شەوە تێیدا بڕیار لەسەر قەدەر وچارەنووسی هەموو شتێك دەدرێت بۆ ساڵی داهاتوو، هەروەكو پەروەردگار دەفەرموێت: ﴿فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ﴾ [الدخان: 4] واتە: ﴿لهم شهوهدا كه شهوی -قهدر-ه ههموو كارێكی موحكهم و دامهزراو و كاربهجێ تیایدا یهكلایی و ڕوون ئهكرێتهوه، واته: له ماوهی ساڵێكدا چی ڕوو ئهدات له رزق و رۆزی و ئهجهل و ئهوهی كه روو دهدات خوای گهوره له شهوی (قهدر)دا دووباره بڕیاری لهسهر ئهداتهوه﴾.
زیاتر (6)
سەحیحی البخاري (3/ 46) (2017).
سەحیحی مسلم (2/ 828) (1169).
تيسير العلام.
لعبد الله البسام (ص347).
تنبيه الأفهام شرح عمدة الأحكام.
لابن عثيمين (3/ 470).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
4 کتێبەکانزیاتر (4)
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 6«تَحَرَّوا ليلةَ القَدْرِ في الوِتْرِ من العَشْرِ الأوَاخرِ من رَمَضَانَ».
- مجموعة زاد الفقه (3)الفقه 3«تحرَّوا ليلةَ القدرِ في الوِترِ من العَشْرِ الأواخِرِ»
- نصوص مختارة للرمضانتَحَرَّوْا ليلة القَدْر في الوِتْرِ من الْعَشْرِ الأوَاخِرِ
- نصوص مختارة للرمضانتَحَرَّوْا ليلة القَدْر في الوِتْرِ من الْعَشْرِ الأوَاخِرِ