پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوان دوو سوژدەکەدا دەیووت: «اللهم اغفر لي، وارحمني، وعافني، واهدني، وارزقني»
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوان دوو سوژدەکەدا دەیووت: «اللهم اغفر لي، وارحمني، وعافني، واهدني، وارزقني»^. ^(واتە: خودایە لێم خۆش ببە، وڕەحمم پێبکە، وسەلامەت وتەندروست باشم بکە، وهیدایەتم بدە، وڕزقم پێ ببەخشە).
كان النبي صلى الله عليه وسلم يقول بين السجدتين: «اللَّهمَّ اغْفِرْ لي، وارْحَمْنِي، وعافِني، واهْدِني، وارزقْنِي».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوان دوو سوژدەکەدا ئەم نزایەى دەکرد کە پێنج داوای لەخۆگرتووە، ومسوڵمان زۆر پێویستی پێیانە، وئەم نزایە هەموو خێرەکانى دونیا وقیامەتی لەخۆگرتووە، لە داواکردنی لێخۆشبوون وداپۆشین، وڕەحم پێکردن، وعافیەت وسەلامەتی لە گومانەکان وشەهوەتەکان ونەخۆشیەکان، وداواکردنی هیدایەت لە خواى گەورە وجێگیر بوون لەسەری، وڕزق وڕۆزی لە ئیمان وزانست وکردەوەى چاک، وپارە وسامانى حەڵاڵ وپاک.
...:
ووتنی ئەم نزایە لەدانیشتنی نێوان سوجدەکان ؛ ڕێگەپێدراوە.
فەزڵی ئەم نزایە چونکە خێرەکانى دونیا وقیامەتی تێدایە.
زیاتر (10)
سونەنی أبي داود (2/ 138) (850).
سونەنی الترمذي (1/ 317) (284).
سونەنی ابن ماجه (2/ 64) (898).
موسنەدی أحمد (5/ 72) (2895).
مشكاة المصابيح.
للتبريزي (1/ 283).
سبل السلام شرح بلوغ المرام.
لمحمد الصنعاني (1/ 274).
توضيح الأحكام مِن بلوغ المرام.
لعبد الله البسام (2/ 240).