«بەردەوام بەڵا وتاقیکردنەوە لە نەفس وماڵ ومنداڵ ڕودەکاتە باوەڕ دار؛ هەتا دەگاتەوە بە خوای گەورە وهیچ گوناهێكی لە سەر نەماوە».
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«بەردەوام بەڵا وتاقیکردنەوە لە نەفس وماڵ ومنداڵ ڕودەکاتە باوەڕ دار؛ هەتا دەگاتەوە بە خوای گەورە وهیچ گوناهێكی لە سەر نەماوە».
«مَا يَزَالُ البَلاَءُ بِالمُؤْمِنِ وَالمُؤْمِنَةِ فِي نَفْسِهِ وَوَلَدِهِ وَمَالِهِ حَتَّى يَلْقَى اللَّهَ وَمَا عَلَيْهِ خَطِيئَةٌ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ناڕەحەتی وتاقیكردنەوە لە بەندەی ئیماندار جیا نابێتەوە؛ لە نەفسیدا (لە تەندروستی ولاشەی)، ولە منداڵەكانی (لە نەخۆشبوونیان یان مردنیان یان خراپبوونیان یان هتد)، ولە پارە وسامانەكەی (لە هەژاربوون و لەدەستدانی بازرگانی ودزی وخراپی بژێوی وكەمی ڕزق وهتد)، هەتاوەكو خوای گەورە بەهۆی ئەم ناڕەحەتیانەوە لە هەموو گوناهەكانی خۆشدەبێت وكاتێك دەگاتەوە بە خوای گەورە ؛ لە هەموو ئەو گوناهەکانی پاكی کردووەتەوە.
لە ڕەحمەتی خواى گەورە بەرامبەر بەندە ئیماندارەکانى ئەوەیە لە تاوان وگوناهەکانیان خۆش دەبێت لە دونیادا ؛ بەهۆی توشبوونیان بە کارەسات وناخۆشیەکانى دونیا.
ناڕەحەتی وتاقیكردنەوە هۆكارە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەكان بەمەرجی بوونی ئیمان، بۆیە ئەگەر بەندە ئارامی گرت وناڕازی نەبوو ؛ پاداشت دەدرێتەوە.
هاندان بۆ ئارامگرتن لە هەموو كات وحاڵەتێكدا، لەو شتانەی پێی خۆشە ولە ئەوانەیشی پێی ناخۆشە، ئارام دەگرێت بۆئەوەی ئەو شتانەی خوای گەورە لەسەری واجبی كردووە ؛ جێبەجێی بكات، وئارام دەگرێت بۆئەوەی دوور بكەوێتەوە لەو شتانەی خوای گەورە حەرامی كردووە، وبە هیوای پاداشتی الله یە ولە سزای دەترسێت.
كاتێك دەفەرموێت: (پیاو وئافرەت لە ئیمانداران) ؛ زیاد كردنی دەستەواژەی -مؤمنة- لە فەرموودەكە بەڵگەیە بۆ زیاتر جەختكردنەوە لەسەر ئەم پاداشتە بۆ ئافرەتان، ئەگەرنا تەنها وشەی -مؤمن- بەس بوو وئافرەتیشی دەگرتەوە؛ چونكە وشەی -مؤمن- تایبەت نییە بۆ پیاوان، بۆیە ئەگەر ئافرەتیش تووشی ناخۆشی وتاقیكردنەوە بێت وئارام بگرێت ؛ ئەویش بەهەمان شێوە پەیمانی پێدراوە كە پاداشت بدرێتەوە بە لێخۆشبوون لە گوناهـ وتاوانەكان.
ئەو شتەی ئازاری یەك لەدوای یەك لەسەر بەندە كەم دەكاتەوە بریتیە لە بەهیوا بوون بە فەزڵ وپلەی بەرز بەهۆی ئەو ناڕەحەتی وتاقیكردنەوانەوە.
زیاتر (10)
سونەنی الترمذي (4/ 204) (2399).
موسنەدی أحمد (13/ 248) (7859).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (1/ 113).
تطريز رياض الصالحين.
لفيصل آل مبارك (ص51).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (1/ 273).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (1/ 80).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
5 کتێبەکانزیاتر (5)
- فتاوى المرضىفتاوى المرضى «ما يزال البلاء بالمؤمن والمؤمنة في نفسه وولده وماله حتى يلقى الله وما عليه خطيئة»
- فتاوى المرضىفتاوى المرضى «ما يزال البلاء بالمؤمن والمؤمنة في نفسه وولده وماله حتى يلقى الله وما عليه خطيئة»
- فتاوى المرضىفتاوى المرضى «ما يزال البلاء بالمؤمن والمؤمنة في نفسه وولده وماله حتى يلقى الله وما عليه خطيئة»
- موسوعة الإيمان«مَا يَزَالُ البَلَاءُ بِالمؤْمِنِ وَالمؤْمِنَةِ فِي نَفْسِهِ وَوَلَدِهِ وَمَالِهِ حَتَّى يَلْقَى اللَّهَ وَمَا عَلَيْهِ خَطِيئَةٌ».
- نصوص مختارة للرمضانمَا يَزَالُ البَلاَءُ بِالمُؤْمِنِ وَالمُؤْمِنَةِ فِي نَفْسِهِ وَوَلَدِهِ وَمَالِهِ حَتَّى يَلْقَى اللَّهَ وَمَا عَلَيْهِ خَطِيئَةٌ