«ئەوەی بڵێت: (لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^ دە جار، وەکو ئەوەیە وایە چوار نەفسی ڕزگار کردبێت لە نەوەکانی ئیسماعیل
لە ئەبی ئەیوبەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەی بڵێت: (لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^ دە جار، وەکو ئەوەیە وایە چوار نەفسی ڕزگار کردبێت لە نەوەکانی ئیسماعیل». (واتە: هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لە سەر ئەنجامدانی هەموو کارێک توانادارە).
«مَنْ قَالَ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، عَشْرَ مِرَارٍ كَانَ كَمَنْ أَعْتَقَ أَرْبَعَةَ أَنْفُسٍ مِنْ وَلَدِ إِسْمَاعِيلَ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە «ئەوەی بڵێت: (لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)». ماناکەى: هیچ پەرستراوێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک بەتایبەت وتەواو موڵکی ئەوە، وتەنها ئەو شایستەى ستایش و وەسفکردنە لەگەڵ خۆشەویستی و بەمەزندانان، وئەو لە سەر ئەنجامدانی هەموو کارێک توانادارە. ئەوەى ئەم زیکرە دە جار بڵێت لەڕۆژێکدا؛ ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەو کەسە وایە کە دە کۆیلە ئازاد دەکات لەنەوەکانى ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیم -علیهما الصلاة والسلام-، و بەتایبەت باسی نەوەکانى ئیسماعیلی کرد -علیه السلام- چونکە ڕێزدارترینن.
فەزڵ ومەزنی ئەم زیکرە کە بەتاکدانانى الله ی تێدایە: لە ئولوهیەتیدا -خودایەتی وپەرستراوێتیدا-، ولە موڵک وخاوەندارێتی، ولە حەمد وستایشکردن، ولە توانا ودەسەڵاتی ڕەهای.
هەرکەسێک ئەم زیکرە بڵێت بەم بڕە جا بەدوای یەک بێت یان بە جیا ؛ ئەوا پاداشتەکەى دەستدەکەوێت.
زیاتر (10)
سەحیحی البخاري (8/ 86) (6404).
سەحیحی مسلم (4/ 2071) (2693).
توضيح الأحكام من بلوغ المرام.
للبسام (7/ 533).
منحة العلام في شرح بلوغ المرام.
لعبد الله الفوزان (10/ 399).
فتح ذي الجلال والإكرام.
لابن عثيمين (6/ 465).
سبل السلام بشرح بلوغ المرام.
للصنعاني (2/ 703).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
4 کتێبەکانزیاتر (4)
- الذكر والدعاء والعلاج بالرقي من الكتاب والسنة"من قال لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك، وله الحمد، وهو على كل شيء قدير عشر مرار. كان كمن أعتق أربعة أنفس من ولد إسماعيل".
- تحفة الأخيار تحفة الأخيار (ببيان جملة نافعة مما ورد في الكتاب والسنة من الأدعية والأذكار)«مَنْ قَالَ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، عَشْرَ مِرَارٍ كَانَ كَمَنْ أَعْتَقَ أَرْبَعَةَ أَنْفُسٍ مِنْ وَلَدِ إِسْمَاعِيلَ» [14]
- حصن المسلم من أذكار الكتاب والسنةحصن المسلمعَشْرَ مِرَارٍ، كَانَ كَمَنْ أَعْتَقَ أَرْبَعَةَ أَنْفُسٍ مِنْ وَلَدِ إِسْمَاعِيلَ»[301].
- شرح الأصول الثلاثة«مَنْ قَالَ: لَا إِلَهَ إلَّا اللَّهُ خَالِصًا مِنْ قَلْبِهِ»