«ئەوەی خوای گەورە خێری بۆی بوێت؛ ئەوا تووشی تاقیکردنەوە وناخۆشی دەکات».
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەی خوای گەورە خێری بۆی بوێت؛ ئەوا تووشی تاقیکردنەوە وناخۆشی دەکات».
«مَنْ يُرِدِ اللهُ بِهِ خَيْرًا يُصِبْ مِنْهُ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات ئەگەر خواى گەورە خێری بوێت بۆ یەکێک لە بەندە ئیماندارەکانى ئەوا تووشی تاقیکردنەوەى دەکات لە نەفس وماڵ وخێزانیدا، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەى بەندە هانا وپەنا ببات بۆ الله بە نزاکردن، وهۆکارە بۆ لێخۆشبوونی گوناهەکان، وبەرزبوونەوەى پلەکان.
...:
ئیماندار لەوەدایە تووشی بەڵا وتاقیکردنەوەی جۆراوجۆر بێت.
تاقیکردنەوە وبەڵا لەوەیە نیشانەی خۆشەویستی خوای گەورە بێت بۆ بەندەکەی، بۆ ئەوەی پلە وپایەی بەرزبکاتەوە ولە گوناهەکانی خۆش بێت.
هاندان وئامۆژگاری بۆ ئارامگرتن لەکاتی ناخۆشی وکارەساتەکان، ودەرنەبڕینی ناڕەزایی وبێزاربوون.
زیاتر (13)
سەحیحی البخاري (7/ 115) (5645).
كنوز رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (1/ 509).
بهجة الناظرين.
لسليم الهلالي (1/ 98).
تطريز رياض الصالحين.
لفيصل آل مبارك (ص45).
نزهة المتقين.
مجموعة من المشايخ (1/ 71).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (1/ 244).
مرقاة المفاتيح شرح مشكاة المصابيح.
لعلي القاري (3/ 1127).