ئەوان قەومانێکن ئەگەر بەندە وپیاوی چاک لە ناویاندا بمردایە؛ لە سەر قەبرەکەی شوێنی پەرستنیان دروست دەکرد
لە عائیشە (دایکی ئیماندارانەوە) -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
ئوم سەلەمە باسی کڵێسایەکی بە ناوی ماریا کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەبەشە، وباسی ئەو وێنانەی کرد کە تیایدا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوان قەومانێکن ئەگەر بەندە وپیاوی چاک لە ناویاندا بمردایە؛ لە سەر قەبرەکەی شوێنی پەرستنیان دروست دەکرد، وئەو وێنانەیان لەو شوێنانەدا دادەنا، ئەوانە خراپترین بوونەوەرن لەلای خوای گەورە».
أَنَّ أُمَّ سَلَمَةَ ذَكَرَتْ لِرَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَنِيسَةً رَأَتْهَا بِأَرْضِ الْحَبَشَةِ، يُقَالُ لَهَا مَارِيَةُ، فَذَكَرَتْ لَهُ مَا رَأَتْ فِيهَا مِنَ الصُّوَرِ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «أُولَئِكَ قَوْمٌ إِذَا مَاتَ فِيهِمُ الْعَبْدُ الصَّالِحُ، أَوِ الرَّجُلُ الصَّالِحُ، بَنَوْا عَلَى قَبْرِهِ مَسْجِدًا، وَصَوَّرُوا فِيهِ تِلْكَ الصُّوَرَ، أُولَئِكَ شِرَارُ الْخَلْقِ عِنْدَ اللهِ».
دایكی ئیمانداران ئوم سەلەمە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەی کرد پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك لە حەبەشە بوو كڵێسایەكی بینی -كە پێی دەووترا ماریە-، وێنە ونەخش وپەیكەری تێدا بوو ؛ وئەمەی پێ سەیر بوو ! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆكاری دانانی ئەو وێنانەی ڕوونكردەوە، فەرمووی: ئەوانەی باسیان دەكەیت ئەگەر پیاوچاكێك لەنێویان بمردایە ؛ لەسەر گۆڕەكەی شوێنی پەرستنیان دروست دەكرد، وئەو وێنانەیان تێدا دادەنا، وڕوونیكردەوە بكەری ئەم كارانە ؛ خراپترین خوڵقێنراوە لەلای الله -سبحانه وتعالی-، چونكە كردەوەكەی هۆكارە بۆ شیرك وهاوبەش بڕیاداران بۆ الله -سبحانه وتعالی-.
...:
حەرامێتی دروستکردنی مزگەوت لە سەر گۆڕەکان، یان نوێژكردن لەلای گۆڕەكان، یان ناشتنی مردووەکان لە ناو مزگەوتەکان، ئەم حەرامکردنە ؛ بۆ ڕێگرتنە لە هۆکارەکانی شەریک وهاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە.
دروستکردنی مزگەوت لە سەر گۆڕەکان، وهەڵواسینی وێنەی ڕۆح لەبەر تێیاندا لە کردەوەی جولەکە وگاوڕەکانە، وئەوەی ئەم کردەوەیە بکات ئەوا خۆی چواندووە بە ئەوان.
حەرامێتی هەڵواسینی وێنەی ڕۆح لەبەر.
ئەوەی مزگەوت دروست بکات لە سەر گۆڕێک و وێنەی تێدا هەڵبواسێت ؛ ئەوا لە خراپترین بوونەوەرەکانە لای خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.
ئاماژەیە بۆ ئەوەی شەریعەت بیروباوەڕی تەوحیدی (یەک خوا پەرستی) پاراستووە بەهەموو بەشەکانییەوە، بەشێوەیەک شەریعەت هەموو ڕێگایەكی داخستووە کە ببێتە هۆی شیرک وهاوبەش بڕیاردان بۆ الله.
نەهی كردن لە زێدەڕۆیی بەرانبەر پیاوچاكان ؛ چونكە هۆكارە بۆ شیرك وهاوبەش بڕیادان بۆ الله.
زیاتر (16)
سەحیحی البخاري (1/ 94) (434).
سەحیحی مسلم (1/ 375) (528).
مرقاة المفاتيح.
لعلي القاري (7/ 2857).
توضيح الأحكام مِن بلوغ المرام.
لعبد الله البسام (2/ 115).
فتح ذي الجلال والإكرام شرح بلوغ المرام.
لابن عثيمين (1/ 598).
منحة العلام في شرح بلوغ المرام.
لعبد الله الفوزان (2/ 469).
تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.
لعبد الله البسام (ص290).
الجديد في شرح كتاب التوحيد.
لمحمد القرعاوي (ص183).
الملخص في شرح كتاب التوحيد.
لصالح الفوزان (ص168).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
6 کتێبەکانزیاتر (6)
- التوحيد في ضوء عقيدة الإمام الشافعي رحمه الله ونصوصه ومروياته"أولئك إذا مات فيهم الرجل الصالح- أو العبد الصالح - بنوا على قبره مسجدا، وصوروا فيه تلك الصور، أولئك شرار الخلق عند الله".([81])
- الصلاة التي علمها النبي ﷺ الصحابة رضي الله عنهمالصلاة التي علمها النبي ﷺ الصحابة رضي الله عنهم«إِنَّ أُولَئِكَ، إِذَا كَانَ فِيهِمُ الرَّجُلُ الصَّالِحُ، فَمَاتَ، بَنَوْا عَلَى قَبْرِهِ مَسْجِدًا، وَصَوَّرُوا فِيهِ تِلْكِ الصُّوَرَ، أُولَئِكِ شِرَارُ الْخَلْقِ عِنْدَ اللهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ»[344].
- الصلاة التي علمها النبي ﷺ الصحابة رضي الله عنهم«إِنَّ أُولَئِكَ، إِذَا كَانَ فِيهِمُ الرَّجُلُ الصَّالِحُ، فَمَاتَ، بَنَوْا عَلَى قَبْرِهِ مَسْجِدًا، وَصَوَّرُوا فِيهِ تِلْكِ الصُّوَرَ، أُولَئِكِ شِرَارُ الْخَلْقِ عِنْدَ اللهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ»[344].
- حراسة التوحيدالتحذير من بناء المساجد على القبور«أُولَئِكَ إِذَا مَاتَ فِيهِمُ الرَّجُلُ الصَّالِحُ؛ بَنَوْا عَلَى قَبْرِهِ مَسْجِدًا، وَصَوَّرُوا فِيهِ تِلْكَ الصُّوَرَ، أُولَئِكَ شِرَارُ الْخَلْقِ عِنْدَ اللَّهِ».
- شرح الصدور بتحريم رفع القبور«أُولَئِكَ قَوْمٌ إِذَا مَاتَ فِيهِمُ الْعَبْدُ الصَّالِحُ، أَوِ الرَّجُلُ الصَّالِحُ، بَنَوْا عَلَى قَبْرِهِ مَسْجِدًا، وَصَوَّرُوا فِيهِ تِلْكَ الصُّوَرَ، أُولَئِكَ شِرَارُ الْخَلْقِ عِنْدَ اللهِ»[5].
- شرح الصدور بتحريم رفع القبور«أُولَئِكَ قَوْمٌ إِذَا مَاتَ فِيهِمُ الْعَبْدُ الصَّالِحُ، أَوِ الرَّجُلُ الصَّالِحُ، بَنَوْا عَلَى قَبْرِهِ مَسْجِدًا» [27]