«ئایا یەکێکتان حەز دەکات ئەگەر گەڕایەوە بۆ ماڵەوە سێ وشتری قەڵەوی ئاوسی دەست بکەوێت؟
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئایا یەکێکتان حەز دەکات ئەگەر گەڕایەوە بۆ ماڵەوە سێ وشتری قەڵەوی ئاوسی دەست بکەوێت؟»، ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «سێ ئایەت یەکێکتان بیخوێنێت لە نوێژەکەیدا خێرترە بۆی لە سێ وشتری گەورە وقەڵەوی ئاوس».
«أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ إِذَا رَجَعَ إِلَى أَهْلِهِ أَنْ يَجِدَ فِيهِ ثَلَاثَ خَلِفَاتٍ عِظَامٍ سِمَانٍ؟» قُلْنَا: نَعَمْ. قَالَ: «فَثَلَاثُ آيَاتٍ يَقْرَأُ بِهِنَّ أَحَدُكُمْ فِي صَلَاتِهِ خَيْرٌ لَهُ مِنْ ثَلَاثِ خَلِفَاتٍ عِظَامٍ سِمَانٍ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە پاداشتی خوێندنی سێ ئایەت لەنوێژدا خێرترە لەوەى مرۆڤ بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە سێ وشتری قەڵەوی گەورەی ئاوسی دەستبکەوێت.
...:
ڕوونکردنەوەى فەزڵ وپاداشتی خوێندنی قورئان لەناو نوێژدا.
کردەوە چاکەکان خێرترن وزیاتر دەمێننەوە بەبەراورد لەگەڵ شتومەکی دونیایی فەوتاو.
ئەم فەزڵ وپاداشتە تایبەت نیە بە خوێندنی سێ ئایەت؛ هەرچەندە نوێژخوێن زیاتر بخوێنێت لەنوێژدا ئەوا پاداشتەکەى خێرترە لە ژمارەی وشترە قەڵەو وئاوسەکان.
زیاتر (5)
سەحیحی مسلم (1/ 552) (802).
إكمال المعلم (3/172).
الإفصاح عن معاني الصِّحاح (8/65).
فتح المنعم شرح صحيح مسلم (3/620).
البحر المحيط الثجاج (16/343).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
2 کتێبەکانزیاتر (2)
- الذكر والدعاء والعلاج بالرقي من الكتاب والسنة"أيحب أحدكم إذا رجع إلى أهله أن يجد فيه ثلاث خَلِفَاتٍ عِظامٍ سمانٍ؟ " قلنا نعم.
- المنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح - المعتمدالمنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح“أيحب أحدكم إذا رجع إلى أهله أن يجد فيه ثلاث خلفات عظام سمان؟” قلنا: نعم، قال: “فثلاث آيات يقرأ بهن أحدكم في صلاته، خير له من ثلاث خلفات عظام سمان”.