Skip to content

«کەسی دوو زمان (نەمیمەکەر) ناچێتە بەهەشتەوە».

لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:

«کەسی دوو زمان (نەمیمەکەر) ناچێتە بەهەشتەوە».

«لَا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ قَتَّاتٌ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک دووزمانى -نەمیمە- بکات لەنێو خەڵکیدا بەمەبەستی هەڵگیرساندنی ڕق وشەڕ وخراپە لەنێوانیان ؛ شایستەى سزادانە بەوەى نەچێتە بەهەشت.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) لە تاوانە گەورەکانە.

نەهی کردن لە قسە هێنان وبردن؛ چونکە دەبێـتە هۆی نانەوەى خراپە وزیان لەنێوان تاکەکان وکۆمەڵەکان.

سەرچاوەكان
زیاتر (10)

سەحیحی البخاري (8/ 17) (6056).

سەحیحی مسلم (1/ 101) (105).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (6/ 145).

فتح ذي الجلال والإكرام شرح بلوغ المرام.

لابن عثيمين (6/ 401).

توضيح الأحكام من بلوغ المرام.

للبسام (7/ 452).

منحة العلام في شرح بلوغ المرام.

لعبد الله الفوزان (10/ 273).