Skip to content

«نزیکترین حاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی سوجدە بردندایە؛ بۆیە زۆر نزا وپاڕانەوەی تێدا بکەن».

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«نزیکترین حاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی سوجدە بردندایە؛ بۆیە زۆر نزا وپاڕانەوەی تێدا بکەن».

«أَقْرَبُ مَا يَكُونُ الْعَبْدُ مِنْ رَبِّهِ وَهُوَ سَاجِدٌ، فَأَكْثِرُوا الدُّعَاءَ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە نزیکترین حاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی سوجدە بردندایە، چونکە نوێژخوێن لەسوجدەدا بەرزترین وڕێزدارترین ئەندامی لاشەی لەسەر زەوی دادەنێت وەکو گوێڕایەڵی وملکەچی وزەلیلی دەربڕین بۆ خواى گەورە -عز وجل-. و پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بە زۆر نزاکردن لەکاتی سوژدەبردن، بۆیە سوژدەبردن ملکەچبوون وزەلیلی بەندەى تێدا کۆدەبێتەوە بۆ الله -سبحانە وتعالى- بە قسە وکردەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

پەرستنەکان دەبنە هۆی نزیکبوونەوەی بەندە لە خوای گەورە -سبحانه وتعالى-.

سونەتە مرۆڤ لە سوجدەدا زۆر نزا بکات، چونکە شوێنێکە نزاکان تێیدا وەڵام دەدرێتەوە.

سەرچاوەكان
زیاتر (7)

سەحیحی مسلم (1/ 350) (482).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (5/ 509).

تطريز رياض الصالحين.

لفيصل المبارك (ص780).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (2/ 506).