«هەرکەسانێک لە دانیشتنێکدا دابنیشن ولەو شوێنەدا یادی خودا نەکەن، ئەوا وەکو ئەوە وایە لەسەر سفرەی لاکی گوێدرێژی تۆپیو هەستا بن، و (لە ڕۆژی قیامەتدا) پەشیمانی وحەسرەت بۆ ئەوانە».
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسانێک لە دانیشتنێکدا دابنیشن ولەو شوێنەدا یادی خودا نەکەن، ئەوا وەکو ئەوە وایە لەسەر سفرەی لاکی گوێدرێژی تۆپیو هەستا بن، و (لە ڕۆژی قیامەتدا) پەشیمانی وحەسرەت بۆ ئەوانە».
«مَا مِنْ قَوْمٍ يَقُومُونَ مِنْ مَجْلِسٍ لَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ فِيهِ إِلَّا قَامُوا عَنْ مِثْلِ جِيفَةِ حِمَارٍ، وَكَانَ لَهُمْ حَسْرَةً».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە هەر كۆمەڵە كەسێك لە دانیشتنێكدا بن پاشان هەستن ویادی خودا نەكەن تێیدا؛ ئەوا وەكو ئەوە وایە لەسەر لاكی گوێدرێژی تۆپیو هەستا بن كە چەندێك پیس وبۆگەنە، چونكە بەهۆی قسەكردنەوە سەرقاڵ بوون ویادی الله یان نەكرد، وئەو دانیشتنە دەبێتە هۆی دڵتەنگی ودۆڕان وپەشیمانیەكی بەردەوام لە ڕۆژی قیامەتدا.
ئەوەی باسكرا سەبارەت بە هۆشداریدان لە بێ ئاگابوون لە یادی خوای گەورە؛ تەنها دانیشتنەكان ناگرێتەوە، بەڵكو شتی تریش دەگرێتەوە، نەوەوی دەڵێت: مەكروهە كەسێك لە شوێنێك دابنیشێت پاشان جێی بهێڵێت بەبێ ئەوەی یادی خودا بكات لەو شوێنەدا.
ئەو پەشیمانیەی لە ڕۆژی قیامەتدا ڕوودەدات: یان بەهۆی لەدەستدانی پاداشتە چونكە سوودیان لە كات وەرنەگرت بۆ گوێڕایەڵیكردنی خوای گەورە، یان بەهۆی گوناهـ وسزاوەیە چونكە كاتیان بەسەر برد لە سەرپێچیكردنی فەرمانی الله.
بەم شێوەیە هۆشداریدراوە ئەگەر بێ ئاگابوونەكە بە شتی ڕێگەپێدراو بێت، ئەی چی سەبارەت بەو دانیشتنانەی شتی حەرامی تێدا دەكرێت وەكو غەیبەت ودووزمانی وهتد؟!
زیاتر (5)
سونەنی أبي داود (7/ 221) (4855).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (2/ 120).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (1/ 654).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
3 کتێبەکانزیاتر (3)
- الذكر والدعاء والعلاج بالرقي من الكتاب والسنة"ما من قوم يقومون من مجلس لا يذكرون الله فيه، إلا قاموا عن مثل جيفة حمار، وكان لهم حسرة" .
- حصن المسلم من أذكار الكتاب والسنةحصن المسلم«مَا مِنْ قَوْمٍ يَقُومُونَ مِنْ مَجْلِسٍ لَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ فِيهِ إِلَّا قَامُوا عَنْ مِثْلِ جِيفَةِ حِمَارٍ، وَكَانَ لهُمْ حَسْرةً»[14].
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 4«مَا مِنْ قَوْمِ يَقومُونَ مِنْ مَجْلِسٍ لا يَذْكُرُونَ اللهَ تعالىٰ فِيهِ، إلا قَامُوا عَنْ مِثلِ جِيفَةِ حِمَارٍ، وكانَ لَهُم حَسرَةً».