«ئەوەی پارێزگاری لە ئەنجامدانی (نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر -بەردەین:البردین-) بکات؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە».
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەی پارێزگاری لە ئەنجامدانی (نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر -بەردەین:البردین-) بکات؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە».
«مَنْ صَلَّى الْبَرْدَيْنِ دَخَلَ الْجَنَّةَ»
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانیداوە وڕێنموێنی كردووە بۆ بەپەرۆشبوون لەسەر ئەنجامدانی نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر (كە پێیان دەووترێت: -بەردەین:فێنكەكان-)، ئەوەی ئەنجامیان دەدات ومافەكانیان جێبەجێ دەكات ؛ لە ئەنجامدانیان لەكاتەكانی خۆیاندا و بەكۆمەڵ وهتد، موژدەی پێدراوە بەوەی هۆكار دەبن بۆ چوونە بەهەشتی.
فەزڵ وپلە وپایەى بەردەوامبوون لەسەر ئەنجامدانى نوێژی بەیانی وعەسر ؛ چونكە نوێژی بەیانی لەكاتی لوتكەی چێژوەرگرتنە لە خەوتن، ونوێژی عەسر لەكاتی سەرقاڵبوونی مرۆڤە بە كاروباری، بۆیە هەركەسێك بەردەوام بێت لەسەر ئەنجامدانی ئەم نوێژانە ؛ ئەوا لەپێشترە كە نوێژەكانی تریش ئەنجام بدات.
نوێژی بەیانی وعەسر بە (البردین:فێنكەكان) ناوبراون؛ چونكە نوێژی بەیانی فێنكی وساردی شەوی لەگەڵدایە، ونوێژی عەسر فێنكی وساردی ڕۆژی لەگەڵدایە ئەگەرچیش لەكاتی گەرمادا بێت بەڵام گەرمیەكەی كەمترە لەكاتەكانی پێشتری، یان ئەوەتا بە زۆرینە و بەهۆی نوێژی بەیانی ؛ نوێژی عەسریش وای پێدەووترێت، هەروەكو دەووترێت: (القمرین:مانگەكان) لە زمانی عەرەبیدا بە خۆر ومانگ.
زیاتر (6)
سەحیحی البخاري (1/ 119) (574).
سەحیحی مسلم (1/ 440) (635).
نزهة المتقين.
لمجموعة من الباحثين (1/ 159).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (2/ 187).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
3 کتێبەکانزیاتر (3)
- المنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح - المعتمدالمنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح“من صلى البردين دخل الجنة”.
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 1 «مَنْ صَلَّىٰ الْبَرْدَيْنِ دَخَلَ الْجَنَّةَ».
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 5«مَن صلَّىٰ البَرْدَيْنِ دَخَلَ الجَنَّةَ».