Skip to content

خوای گەورە دەفەرموێت: «ئەی نەوەی ئادەم ببەخشە؛ پێت دەبەخشم».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

خوای گەورە دەفەرموێت: «ئەی نەوەی ئادەم ببەخشە؛ پێت دەبەخشم».

«قَالَ اللهُ: أَنْفِقْ يَا ابْنَ آدَمَ أُنْفِقْ عَلَيْكَ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە خواى گەورە -تبارک وتعالى- دەفەرموێت: ئەی نەوەی ئادەم خەرجی بکە وببەخشە -لە بەخشینە واجب وسونەتەکان- ؛ منیش ڕزق وڕۆزیت فراوان دەکەم وجێگای ئەوە دەگرنەوە کە بەخشیووتە وبەرەکەت دار دەبێت.

واتای وشەکان

....:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ئامۆژگاری بە بەخشین وخەرجکردن لەپێناو خواى گەورە.

خەرجکردن لە دەرگاکانى خێردا لە گەورەترین هۆکارەکانە بۆ بوونی بەرەکەت لە ڕزق و چەندجار کردنی، وخواى گەورە دەبەخشێت بە بەندە لەشوێنی ئەوەى بەخشیویەتی.

ئەم فەرموودە لەوانەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاریەوە دەیگێڕێتەوە، وپێی دەووترێت: فەرموودەى قودسی یان خودایی -ئیلاهی-، وبێژە -لەفز- وماناکەى لە خوداوەیە، بەڵام تایبەتمەندیەکانى قورئانی تێدا نیە ؛ کە بەهۆیانەوە قورئان جیاوازە لە هەرقسەیەکی تر، لە پەرستن ئەنجامدان بەخوێندنەوەی ودەستنوێژگرتن لەکاتى خوێندنی وتەحەدا کردن پێی و موعجیزەئاسا وهتد.

سەرچاوەكان
زیاتر (5)

سەحیحی البخاري (7/ 62) (5352).

سەحیحی مسلم (2/ 690) (993).

شرح النووي على مسلم (7/ 79).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (1/ 603).