«هەرکەسێک نوێژی بەیانی بکات؛ ئەوا لە ژێر -پەیمان و- پاراستنی خودایە
لە جوندوبی کوڕی عبداللەی قەسریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک نوێژی بەیانی بکات؛ ئەوا لە ژێر -پەیمان و- پاراستنی خودایە، بترسن وهۆشداربن لەوەى خواى گەورە بانگتان نەکات لەسەر شکاندنی شتێک لە پەیمانەکانی، هەرکەسێک خواى گەورە بانگی بکات بۆ لێپرسینەوە لەسەر پەیمانەکانى ؛ پێی دەگات وسزای دەدات، پاشان لەسەر ڕووی فڕێی دەداتە ئاگری دۆزەخەوە».
«مَنْ صَلَّى صَلَاةَ الصُّبْحِ فَهُوَ فِي ذِمَّةِ اللهِ، فَلَا يَطْلُبَنَّكُمُ اللهُ مِنْ ذِمَّتِهِ بِشَيْءٍ، فَإِنَّهُ مَنْ يَطْلُبْهُ مِنْ ذِمَّتِهِ بِشَيْءٍ يُدْرِكْهُ، ثُمَّ يَكُبَّهُ عَلَى وَجْهِهِ فِي نَارِ جَهَنَّمَ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک نوێژی بەیانی ئەنجامبدات ئەوا لەژێر پاراستنی خودایە، وبەرگری لێدەکات وسەریدەخات. پاشان -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری دا سەبارەت بە هەڵوەشاندنە وپوچەڵکردنەوەى پەیمانی الله، ئەمیش بە وازهێنان لە ئەنجامدانى نوێژی بەیانی، یان ئازاردانى ئەو نوێژخوێنەى نوێژی بەیانی کردووە، هەرکەسێک وابکات هەوڵیداوە ئەم پەیمانە هەڵبوەشێنێتەوە، وشایستەى هەڕەشەى توندە بەوەى خواى گەورە لێپرسینەوەى لەگەڵدا بکات لەسەر پشتگوێخستنی مافەکانى، وئەوەى لەسەر ئەم بابەتە لێپرسینەوەى لەگەڵدا بکرێت ؛ تووشی سزا دەبێت، بۆیە سەرەنجام لەسەر ڕووی فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخ.
...:
ڕوونکردنەوەی گرنگی نوێژی بەیانی وفەزڵ وپاداشتی ئەم نوێژە.
ئاگادارکردنەوەیەکی توند بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئازار بگەیەنن یان زیان بدەن لە کەسێک کە نوێژی بەیانی کردووە.
تۆڵەسەندنەوەى خواى گەورە لە ئەوانەى دەیانەوێت زیان بگەیەنن بە بەندە چاکەکانى.
زیاتر (7)
سەحیحی مسلم (1/ 454) (657).
المعجم الأوسط (4/ 5) (3464).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين (1/ 249).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (2/ 561).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (1/ 323).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
3 کتێبەکانزیاتر (3)
- المنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح - المعتمدالمنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح“من صلى صلاة الصبح فهو في ذمة الله، فلا يطلبنكم الله من ذمته بشيء، فإنه من يطلبه من ذمته بشيء يدركه، ثم يكبه على وجهه في نار جهنم”.
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 2«مَنْ صَلَّىٰ صَلاَةَ الصُّبْح فَهُوَ فِي ذِمَّةِ الله، فَلا يَطْلُبـَنَّكُمُ اللهُ مِنْ ذِمَّتِهِ بِشَيءٍ، فَإِنَّهُ مَنْ يَطْلُبْهُ مِنْ ذِمَّتِهِ بِشَيْءٍ يُدْرِكْهُ، ثُمَّ يَكُبُّهُ عَلَىٰ وَجْهِهِ فِي نَارِ جَهَنَّمَ».
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 2«مَنْ صَلَّىٰ صَلاةَ الصبْح فَهُوَ في ذِمَّةِ الله، فَلا يَطلُبَنَّكُمْ الله مِنْ ذِمَّتِهِ بِشَيء، فَإنَّهُ مَنْ يَطلُبْهُ مِنْ ذِمَّتِهِ بِشَيءٍ يُدْرِكْهُ، ثُمَّ يَكُبَّهُ عَلَىٰ وَجْهِهِ في نَارِ جَهَنَّمَ».