«هیچ شتێک وەکو ڕەوشت جوانی لە تەرازوودا قورس نییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخواى گەورە ڕقی لە کەسی جوێندەر ودەمشڕە».
لە ئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هیچ شتێک وەکو ڕەوشت جوانی لە تەرازوودا قورس نییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخواى گەورە ڕقی لە کەسی جوێندەر ودەمشڕە».
«مَا شَيْءٌ أَثْقَلُ فِي مِيزَانِ الْمُؤْمِنِ يَوْمَ القِيَامَةِ مِنْ خُلُقٍ حَسَنٍ، وَإِنَّ اللَّهَ لَيُبْغِضُ الفَاحِشَ البَذِيءَ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە قورسترین شت لەسەر تەرازووی بەندە لە ڕۆژی قیامەتدا لە كردەوەكان وقسەكان بریتیە لە ڕەوشت جوانی، ئەمیش بە ڕوو خۆشی، وئازار نەدان، وچاكەكاری دێتە دی. خوای گەورە ڕقی لە ئەو كەسەیە كە كردەوە وقسەی ناشیرینە، ودەمشڕە وزمانی پیسە لەو قسانەی دەیڵێت.
...:
فەزڵ وپلە وپایەى ڕەوشت جوانى؛ چونکە دەبێتە هۆی ئەوەى خواى گەورە بەندەی خۆش بوێت، وبەندە چاکەکانى خودا خۆشیان بوێت، ومەزنترین شتە لەسەر تەرازووی بەندە لە ڕۆژی قیامەت.
زیاتر (12)
سونەنی أبي داود (7/ 177) (4799).
سونەنی الترمذي (3/ 535) (2002).
توضيح الأحكام من بلوغ المرام.
لعبد الله البسام (7/ 487).
منحة العلام شرح بلوغ المرام.
لعبد الله الفوزان (10/ 264).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (1/ 673).
تطريز رياض الصالحين.
لفيصل آل مبارك (ص410).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
مجموعة من الباحثين (1/ 526).