«بانگکارێک بانگ دەکات: هەتاهەتایە لەش ساغ دەبن وهەرگیز نەخۆش نابن، وهەتاهەتایە دەژین وهەرگیز نامرن، وهەتاهەتایە گەنج دەبن وهەرگیز پیر نابن
لە ئەبی سەعیدی خودری وئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«بانگکارێک بانگ دەکات: هەتاهەتایە لەش ساغ دەبن وهەرگیز نەخۆش نابن، وهەتاهەتایە دەژین وهەرگیز نامرن، وهەتاهەتایە گەنج دەبن وهەرگیز پیر نابن، هەتاهەتایە ئاسوودە دەبن وهەرگیز ناڕەحەت نابن» ئاماژە بۆی -ئەم ئایەتە- كە خوای گەورە -عز وجل- دەفەرموێت: ﴿وَنُودُوا أَنْ تِلْكُمُ الْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ﴾ [الأعراف: 43] واتە: ﴿وه بانگیان لێ ئهكرێ ئا ئهمه ئهو بهههشتهیه كه ئێوه بوون به میراتگری و تیایدا ئهمێننهوه بههۆی ئهو كردهوه چاكانهی كه خۆتان كردووتانه﴾.
«يُنَادِي مُنَادٍ: إِنَّ لَكُمْ أَنْ تَصِحُّوا فَلَا تَسْقَمُوا أَبَدًا، وَإِنَّ لَكُمْ أَنْ تَحْيَوْا فَلَا تَمُوتُوا أَبَدًا، وَإِنَّ لَكُمْ أَنْ تَشِبُّوا فَلَا تَهْرَمُوا أَبَدًا، وَإِنَّ لَكُمْ أَنْ تَنْعَمُوا فَلَا تَبْأَسُوا أَبَدًا» فَذَلِكَ قَوْلُهُ عَزَّ وَجَلَّ: {وَنُودُوا أَنْ تِلْكُمُ الْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} [الأعراف: 43].
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خەڵكی بەهەشت كاتێك لە نێو نیعمەتەكانی بەهەشتدا چێژ وەردەگرن؛ بانگكارێك بانگیان دەكات ودەڵێت: هەمیشە لەش ساغ دەبن وهەرگیز تووشی كەمترین نەخۆشیش نابن لە بەهەشتدا، وبە زیندوویی تێیدا دەمێننەوە وهەرگیز نامرن ئەگەرچیش مردنەكە خەوتن بێت كە مردنی بچووكە، وهەردەم گەنجن وهەرگیز پیر نابن، وبەردەوام لەنێو نیعمەتدان بۆیە هەرگیز خەفەتبار وناڕەحەت نابن، ئاماژە بۆی ئەم ئایەتەیە كە خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَنُودُوا أَنْ تِلْكُمُ الْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ﴾ [الأعراف: 43] واتە: ﴿وه بانگیان لێ ئهكرێ ئا ئهمه ئهو بهههشتهیه كه ئێوه بوون به میراتگری و تیایدا ئهمێننهوه بههۆی ئهو كردهوه چاكانهی كه خۆتان كردووتانه﴾.
چوار شت نیعمەتەكانی ژیانی دونیا لەسەر مرۆڤ تاڵ دەكەن ئەگەرچیش خاوەنەكەی لە ئەوپەڕی خۆشگوزەرانیدا بێت: نەخۆشی، ومردن ، وپیری ، وناڕەحەتی وخەفەت بەهۆی ترس لە دوژمن وهەژاری وجەنگ وهتد، خەڵكی بەهەشت سەلامەتن لەم شتانە؛ بۆیە نیعمەتی كامڵ بەدەست دەهێنن.
جیاوازی نیعمەتەکانى بەهەشت لەو نیعمەتانەى لە دونیادا هەیە، چونکە نیعمەتەکانى بەهەشت هیچ ترسێکی لەسەر نییە، بەڵام نیعمەتەکانى دونیا نامێنێت وئازار ونەخۆشی لەگەڵدایە.
هاندان بۆ ئەنجامدانی ئەو كردەوە چاكانەی كە هۆكارن بۆ گەیشتن بە نیعمەتەكانی بەهەشت.
زیاتر (7)
سەحیحی مسلم (4/ 2182) (2837).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (3/ 348).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (6/ 732).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (2/ 1292).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
2 کتێبەکانزیاتر (2)
- مادة العقيدة الإسلامية(يُنَادِى مُنَادٍ إِنَّ لَكُمْ أَنْ تَصِحُّوا فَلاَ تَسْقَمُوا أَبَدًا وَإِنَّ لَكُمْ أَنْ تَحْيَوْا فَلاَ تَمُوتُوا أَبَدًا وَإِنَّ لَكُمْ أَنْ تَشِبُّوا فَلاَ تَهْرَمُوا أَبَدًا وَإِنَّ لَكُمْ أَنْ تَنْعَمُوا فَلاَ تَبْتَئِسُوا أَبَدًا ).
- موسوعة الإيمان«يُنَادِي مُنَادٍ: إِنَّ لَكُمْ أَنْ تَصِحُّوا فَلَا تَسْقَمُوا أَبَدًا، وَإِنَّ لَكُمْ أَنْ تَحْيَوْا فَلَا تَمُوتُوا أَبَدًا، وَإِنَّ لَكُمْ أَنْ تَشِبُّوا فَلَا تَهْرَمُوا أَبَدًا، وَإِنَّ لَكُمْ أَنْ تَنْعَمُوا فَلَا تَبْتَئِسُوا أَبَدً