Skip to content

«ئەی بیلال، هەستە قامەت بکە بۆ نوێژ، خەمڕەوێنمان بکە بەهۆیەوە».

لە سالم کوڕی ئەبی جەعدەوە دەڵێت: پیاوێک ووتی: خۆزگایە نوێژم بکردایە وخەمڕەوێن بوومایە، خەڵکی بەهۆی ئەم قسەیەوە سەرزەنشیتان کرد، ئەویش ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:

«ئەی بیلال، هەستە قامەت بکە بۆ نوێژ، خەمڕەوێنمان بکە بەهۆیەوە».

«يا بلالُ، أقِمِ الصَّلاةَ، أرِحْنا بها».

(أبو داود) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پیاوێك لە هاوەڵان ووتی: خۆزگایە نوێژم بكردایە وخەمڕەوێن بوومایە (ئیسراحەتم ئەكرد)، ئەوانەی لەدەوروپشتی بوون ؛ ڕەخنەیان لێگرت لەسەر ئەم قسەیە، ئەویش ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: ئەی بیلال! بانگ بدە وقامەت بكە؛ بۆئەوەی بەهۆیەوە خەمڕەوێن بین. -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی فەرموو چونكە نوێژكردن یادی خوای گەورەی تێدایە وپاڕانەوەیە لەپەروەدگار، وهەروەها هێمنی ودڵنیاییە بۆ ڕۆح ودڵ ودەروون.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ئاسوودەیی وهێوربوونەوەى دڵ بە نوێژکردنە ؛ چونکە پاڕانەوەی تێدایە لە خواى گەورە.

نکۆڵی کردن لەو کەسەی پەرستنی بەلاوە قورسە ودەیەوێت لەکۆڵی خۆی بكاتەوە.

هەركەسێك واجبی سەرشانی ئەنجام بدات، ولێپرسراوێتی ئەستۆی جێبەجێ بكات ؛ ئەمە دەبێتە هۆی ئارامی وهەستكردن بەدڵ ئارامی.

سەرچاوەكان
زیاتر (5)

سونەنی أبي داود (7/ 338) (4985).

الكاشف عن حقائق السُّنن (4/1217).

عون المعبود وحاشية ابن القيم (13/ 225).

مرقاة المفاتيح (3/939).

شرح سنن أبي داود للعباد (567/ 6).