«واز لەو شتە بھێنە کە گومانت لێی ھەیە، بۆ شتێک کە گومانت لێی نییە، ڕاستگۆیی دڵنیاییە، ودرۆ گومان ودوودڵیە».
لە ئەبی حەورائی سەعدیەوە دەڵێت: ووتم بە حەسەنی كوڕی عەلی -ڕەزای خوایان لێبێت-: چی شتێكت لەبەركردووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- ؟ ووتی: لەبەرم کردووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-؛ کە دەفەرموێت:
«واز لەو شتە بھێنە کە گومانت لێی ھەیە، بۆ شتێک کە گومانت لێی نییە، ڕاستگۆیی دڵنیاییە، ودرۆ گومان ودوودڵیە».
«دَعْ مَا يَرِيبُكَ إِلَى مَا لاَ يَرِيبُكَ، فَإِنَّ الصِّدْقَ طُمَأْنِينَةٌ، وَإِنَّ الكَذِبَ رِيبَةٌ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە وازهێنان لەو شتانەی مرۆڤ گومانی لێی هەیە لە قسە وكردەوەكان، وئایا نەهیان لێكراوە یان نا، وئایا حەرامن یان حەڵاڵن، وشتانێك هەڵبژێرێت كە گومانیان تێدا نیە كە دڵنیایە لە چاكی وحەڵاڵیان، چونكە دڵ ئارام ودڵنیایە سەبارەتیان، هەروەها گومانیان تێدا نییە كە تووشی دڵەڕاوكێ وشڵەژانی بكات.
پێویستە مسوڵمان بابەت وکاروبارەکانى ژیانی لەسەر یەقین ودڵنیایی دامەزراو بێت، و واز لە شتی گوماناوی بهێنێت، و بەچاوڕۆشنیەوە دینداری بکات.
نەهی کردن لە كردنی شتە گوماناوییەكان -شوبهەکان-.
ئەگەر ئارامی وهێوریت دەوێت ئەوا واز لە شتێک بهێنە کە گومانت لێی هەیە ودووری بخەرەوە لە خۆت.
ڕەحمەتی خواى گەورە بەرامبەر بەندەکانی چونکە فەرمانى پێیانکردووە بە شتانێک کە ئارامی وهێوری نەفسی تێدایە، ونەهی لێیانکردووە لە شتانێک کە تووشی دڵەڕاوکێ وناڕەحەتیان دەکات.
زیاتر (8)
سونەتی النسائي (8/ 327) (5711).
سونەنی الترمذي (4/ 286) (2518).
موسنەدی أحمد (3/ 248) (1723).
التحفة الربانية في شرح الأربعين حديثًا النووية.
لإسماعيل الأنصاري (ص29).
شرح الأربعين النووية.
لابن عثيمين (ص153).
فتح القوي المتين في شرح الأربعين وتتمة الخمسين للنووي وابن رجب (ص56).