Skip to content

«هەربەندەیەک پێیەکانى تووشی خۆڵ وتۆز بووبێت لە پێناو خوای گەورە ئەوا ناجێتە دۆزەخ وئاگری دۆزەخ پێیەکانی ناسوتێنێت».

لە ئەبی عەبس عەبدولرەحمان کوڕی جەبرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:

«هەربەندەیەک پێیەکانى تووشی خۆڵ وتۆز بووبێت لە پێناو خوای گەورە ئەوا ناجێتە دۆزەخ وئاگری دۆزەخ پێیەکانی ناسوتێنێت».

«مَا اغْبَرَّتْ قَدَمَا عَبْدٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَتَمَسَّهُ النَّارُ».

(البخاري) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی داوە بەوەی هەركەسێك پێیەكانی تووشی تۆز وخۆڵ بێت لەكاتی جیهاد كردن لەپێناوی الله دا؛ ئەوا ئاگری دۆزەخ بەر ئەو كەسە ناكەوێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

موژدەدان بە موجاهید بەوەى خواى گەورە ڕزگاری دەکات لە دۆزەخ.

باسكردنی پێیەكان ئەگەرچیش تۆز وخۆڵ هەموو لاشە دەگرێتەوە؛ هۆكارەكەی ئەوەیە زۆرینەی موجاهیدەكان لەو سەردەمەدا لەسەر پێ دەڕۆیشتن بۆ جیهاد، وپێیەكان لە هەموو حاڵەتێكدا بە تۆز وخۆڵ دادەپۆشران.

ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەگەر تەنها بەركەوتنی تۆز وخۆڵ بە پێیەكان ببێتە هۆی حەرامبوونی دۆزەخ لەسەری؛ ئەی چی سەبارەت بە ئەو كەسەی هەوڵی داوە وكۆششی كردووە وهەموو تواناكانی بەگەڕخستووە لەكاتی جیهاد كردندا.

سەرچاوەكان

(2/ 7) (907).

زیاتر (9)

سەحیحی البخاري (4/ 20) (2811).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (2/ 424).

التنوير شرح الجامع الصغير.

للصنعاني (7/ 361).

فيض القدير شرح الجامع الصغير.

للمناوي (5/ 437).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (2/ 911).