Skip to content

«ئەگەر پیاو خەرجی بکات لەسەر خێزانەکەى و لەسەر ئەمە چاوەڕێی پاداشت بێت ؛ ئەوا ئەمە چاکەیە بۆی».

لە ئەبی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ئەگەر پیاو خەرجی بکات لەسەر خێزانەکەى و لەسەر ئەمە چاوەڕێی پاداشت بێت ؛ ئەوا ئەمە چاکەیە بۆی».

«إِذَا أَنْفَقَ الرَّجُلُ عَلَى أَهْلِهِ يَحْتَسِبُهَا فَهُوَ لَهُ صَدَقَةٌ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات ئەگەر پیاو خەرجیەک بکات لەسەر خێزانەکەى ؛ کە خەرجیەکانیان لەسەری واجبە وەکو هاوسەرەکەى ودایک وباوکی ومنداڵەکانی وهتد، وبەمە نیەتی نزیکبوونەوە بێت لە خواى گەورە وچاوەڕێی پاداشت بێت ئەوا ئەوەى خەرجی دەکات بەخێر وچاکە بۆی دەنووسرێت.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

مرۆڤ بە خەرجکردن لەسەر خێزان ومنداڵەکانى پاداشتی دەستدەکەوێت.

ئیماندار بە کردەوەکانى هیوای ڕەزامەندی خواى گەورەیە وئەوەى ئامادەى کردووە لە فەزڵ وپاداشت.

دەبێت نیەتی چاک ئامادە بێت لەپێش هەموو کردەوەیەک، ولەوانەش خەرجکردن لەسەر خاوخێزان.

سەرچاوەكان
زیاتر (10)

سەحیحی البخاري (1/ 20) (55).

سەحیحی مسلم (2/ 695) (1002).

كنوز رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (5/ 334).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (3/ 157).

نزهة المتقين بشرح رياض الصالحين.

لمصطفى الخن وغيره (1/ 293).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

سليم الهلالي (1/ 375).