Skip to content

«هەرکەسێک بێبەش کرا بێت لە نەرم ونیانی؛ ئەوا لە خێر بێبەش کراوە».

لە جەریری کوڕی عبداللەوە كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«هەرکەسێک بێبەش کرا بێت لە نەرم ونیانی؛ ئەوا لە خێر بێبەش کراوە».

«مَنْ يُحْرَمِ الرِّفْقَ يُحْرَمِ الْخَيْرَ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت ئەو كەسەی بێبەشكراوە لە نەرمونیانی ؛ ئەوا سەركەوتوویی پێنەبەخشراوە لە بابەتەكانی ئاین ودونیادا لەو شتانەی لە ژێر ڕكێفی خۆیدایە بۆ خۆی، ولەو شتانەیشی لەژێر ڕكێفی ئەودایە لەگەڵ خەڵكی، ئەوەی بەم شێوەیە بێت ئەوا لە هەموو خێرێك بێبەشكراوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

فەزڵ وپلە وپایەی نەرمونیانی، وهاندان بۆ خۆڕازاندنەوە بەم ڕەوشتە جوانە، وسەرزەنشتكردنی توندوتیژی.

نەرمونیانی هۆکاری فراوانى وبەردەوامبوونی خێر وچاکەیە لە دونیا وقیامەت، وتوندوتیژی پێچەوانەى ئەمەیە.

نەرمونیانی سەرەنجامی ڕەوشت جوانی وسەلامەت وئاشتیە، توندوتیژی سەرەنجامی توڕەیی و وشكیە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر ستایشی نەرمونیانی كرد.

سوفیانی ثەوری -ڕەحمەتی خوای لێبێت- بە هاوەڵانی ووت: ئایا دەزانن نەرمونیانی چییە؟ ئەوەیە هەموو شتێك لە شوێنی خۆی دابنێیت، توندی لە شوێنی خۆی، ونەرمونیانی لە شوێنی خۆی، وشمشێر لە شوێنی خۆی، وقامچی لە شوێنی خۆی.

سەرچاوەكان
زیاتر (13)

سەحیحی مسلم (4/ 2003) (2592).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (1/ 532).

تطريز رياض الصالحين.

لفيصل آل مبارك (ص416).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (3/ 592).

كنوز رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (9/ 152).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (1/ 687).

فيض القدير شرح الجامع الصغير.

للمناوي (6/ 241).