بەهۆی ئەوانەوە خوای گەورە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت
لە ئەبی سەعیدی خودری وئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هیچ مسوڵمانێک نییە کە تووشی: هیلاک بوونێک یان نەخۆشیەک یان خەفەت ودڵتەنگیەک یان ئازار وناڕەحەتیەک بێت یان هەتا تەنانەت ئەگەر دڕکێکیش بچێت بە پێیدا ؛ ئەوا بەهۆی ئەوانەوە خوای گەورە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت».
«مَا يُصِيبُ الْمُسْلِمَ مِنْ نَصَبٍ وَلَا وَصَبٍ وَلَا هَمٍّ وَلَا حُزْنٍ وَلَا أَذًى وَلَا غَمٍّ حَتَّى الشَّوْكَةِ يُشَاكُهَا إِلَّا كَفَّرَ اللهُ بِهَا مِنْ خَطَايَاهُ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەوەی تووشی مسوڵمان دەبێت لە نەخۆشی وغەم وخەفەت وناڕەحەتی وكارەسات وترس وبرسێتی -تەنانەت ئەگەر دڕكێكیش بچێت بەپێیدا وتووشی ئازاری بكات-، ئەمانە دەبنە هۆی كەفارەت بۆ گوناهەكانی ودەیسڕنەوە.
نصب: التعب.
وصب: المرض .
ڕوونكردنەوەی فەزڵ وڕەحمەتی خوای گەورە بە بەندەكانی ؛ ئاماژە بۆی لێرەدا بەوەیە لێیان خۆشدەبێت بەكەمترین زیان كە تووشیان دەبێت.
دەبێـت مسوڵمان بەهیوای پاداشتی الله بێت؛ كاتێك تووشی هەر ناڕەحەتی وكارەساتێك دەبێت، وهەروەها ئارام بگرێت لەسەر هەموو دژواریەكی بچووك وگەورە ؛ بۆئەوەی پلەی بەرز بێتەوە وپەروەردگاری لە گوناهەكانی خۆش بێت.
زیاتر (13)
سەحیحی البخاري (7/ 114) (5641).
سەحیحی مسلم (4/ 1992) (2572).
كنوز رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (1/ 489).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (1/ 242).
شرح النووي على مسلم (16/ 126).
تطريز رياض الصالحين.
لفيصل آل مبارك (ص44).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (1/ 96).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
لمصطفى الخِن وغيره (1/ 70).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
2 کتێبەکانزیاتر (2)
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 1 «مَا يُصِيبُ الْمُسْلِمَ مِنْ نَصَب وَلاَ وَصَبٍ وَلاَ هَمٍّ وَلاَ حَزَنٍ وَلاَ أذىٰ وَلا غَمٍّ، حَتَّىٰ الشَّوْكَةُ يُشَاكُهَا إِلَّا كَفَّرَ اللهُ بِهَا مِنْ خَطَايَاهُ».
- موسوعة الأسئلة (المجموعة الأولى)« مَا يُصِيبُ الْمُسْلِمَ مِنْ نَصَبٍ وَلَا وَصَبٍ وَلَا هَمٍّ وَلَا حُزْنٍ وَلَا أَذًى وَلَا غَمٍّ، حَتَّى الشَّوْكَةِ يُشَاكُهَا إِلَّا كَفَّرَ اللهُ بِهَا مِنْ خَطَايَاهُ».