«ئەوەی ئاوریشم (حەریر) بپۆشێت لە دونیادا ئەوا لە قیامەتدا نایپۆشێت».
لە عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەی ئاوریشم (حەریر) بپۆشێت لە دونیادا ئەوا لە قیامەتدا نایپۆشێت».
«مَنْ لَبِسَ الحَرِيرَ فِي الدُّنْيَا لَمْ يَلْبَسْهُ فِي الآخِرَةِ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕووندەكاتەوە هەركەسێك لە پیاوان ئاوریشم بپۆشێت لە دونیادا ئەوا لە قیامەتدا نایپۆشێت وەك سزایەك بۆی ؛ ئەگەر تەوبەی لێنەكات.
مەبەست لە ئاوریشم -حەریر- ئاوریشمی تەواو سروشتیە، ئەم فەرموودەیە ئاوریشمی دەستكرد ناگرێتەوە.
حەرامێتی پۆشینی ئاوریشم لەسەر پیاوان.
نەهی كردن لە پۆشینی ئاوریشم ؛ پۆشین وبەكارهێنانیشی دەگرێتەوە وەكو جێگا وڕاخەر.
ڕێگەپێدراوە پیاوان بەشێكی كەم لە ئاوریشم بپۆشن كە پانیەكەی لەنێوان دوو بۆ چوار پەنجە بێت ؛ ئەمیش بەكاردێت وەكو نەخش وڕازاندنەوە یان بۆ لێواری جل.
زیاتر (4)
سەحیحی البخاري (7/ 150) (5834).
سەحیحی مسلم (3/ 1641) (2069).
منحة العلام في شرح بلوغ المرام.
لعبد الله الفوزان (4/ 207).