Skip to content

«ئەگەر ڕووبارێک لە پێش دەرگای یەکێک لە ئێوە بێت، وڕۆژانە پێنج جار خۆی تێدا بشوات، ئایا هیچ پیسیەک لەسەر لاشەی دەمێنێت

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو:

«ئەگەر ڕووبارێک لە پێش دەرگای یەکێک لە ئێوە بێت، وڕۆژانە پێنج جار خۆی تێدا بشوات، ئایا هیچ پیسیەک لەسەر لاشەی دەمێنێت؟». ووتیان: هیچ پیسیەک لەسەر لاشەی نامێنێت؟ فەرمووی: «ئەوە نمونەی پێنج نوێژەکەیە ؛ کە بە هۆیانەوە خواى گەورە لە تاوانەکان خۆش دەبێت».

«أَرَأَيْتُمْ لَوْ أَنَّ نَهَرًا بِبَابِ أَحَدِكُمْ يَغْتَسِلُ فِيهِ كُلَّ يَوْمٍ خَمْسًا، مَا تَقُولُ ذَلِكَ يُبْقِي مِنْ دَرَنِهِ؟» قَالُوا: لَا يُبْقِي مِنْ دَرَنِهِ شَيْئًا، قَالَ: «فَذَلِكَ مِثْلُ الصَّلَوَاتِ الخَمْسِ، يَمْحُو اللَّهُ بِهِ الخَطَايَا».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێنج نوێژە فەرزەكەی لە هەموو ڕۆژ وشەوێكدا لەڕوانگەی سڕینەوەیان بۆ گوناهەكان چواندووە بە ڕووبارێك لە پێش دەرگای ماڵی هەرکەسێک، وڕۆژی پێنج جار خۆی تێدا بشوات، بۆیە هیچ پیسیەک لەسەر لاشەی نامێنێت.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ئەم فەزڵ وپاداشتە ؛ تایبەتە بە لێخۆشبوون لە گوناهە بچووكەكان، سەبارەت بە تاوانە گەورەكان دەبێت تەوبەیان لێبكرێت.

فەزڵ وپلە وپایەى ئەنجامدانى پێنج نوێژە فەرزەکە وبەردەوامبوون لەسەریان ؛ بە مەرج وپایە وواجب وسونەتەكانیان.

سەرچاوەكان

(1/ 282).

زیاتر (9)

سەحیحی البخاري (1/ 112) (528).

سەحیحی مسلم (1/ 462) (667).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

مجموعة من الباحثين (2/ 773).

تطريز رياض الصالحين.

لفيصل آل مبارك (ص610).

المعجم الوسيط.

النهاية في غريب الحديث والأثر.

لابن الأثير (2/ 115).