Skip to content

«دوو وشە هەیە خۆشەویسن لای الله وئاسانن لە سەر زمان وقورسن لە سەر تەرازوی چاکە کاری

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«دوو وشە هەیە خۆشەویسن لای الله وئاسانن لە سەر زمان وقورسن لە سەر تەرازوی چاکە کاری: (سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ، سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ) واتە: (وپاک وبێگەری بۆ خودای مەزن، پاک وبێگەری بۆ خودا وسوپاس بۆ ئەو)».

«كَلِمَتَانِ خَفِيفَتَانِ عَلَى اللِّسَانِ، ثَقِيلَتَانِ فِي الْمِيزَانِ، حَبِيبَتَانِ إِلَى الرَّحْمَنِ: سُبْحَانَ اللهِ الْعَظِيمِ، سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی دوو وشەمان بۆ دەکات کە مرۆڤ بەبێ هیچ ناڕەحەتیەک دەیڵێت لەهەموو حاڵەتێکدا، وپاداشتیان گەڵێک مەزنە لە تەرازوودا، وپەروەردگاری میهرەبان -تبارک وتعالى- ئەم دوو وشەى زۆر خۆشدەوێت: (سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ، سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ) واتە: (وپاک وبێگەری بۆ خودای مەزن، پاک وبێگەری بۆ خودا وسوپاس بۆ ئەو)، وەسفکردنی خواى گەورە تێدایە بەکامڵبوون ومەزنی، وهەروەها بەپاکدانانى لەهەموو کەموکورتیەک -سبحانە وتعالى-.

واتای وشەکان

.....:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

مەزنترین زیکر ئەوەیە بەپاکدانانى خودا وستایشکردنی ئەو زاتەى تێدا بێت.

ڕوونکردنەوەى فراوانی ڕەحمەتی خواى گەورە بە بەندەکانى، پاداشتێکی زۆر دەداتەوە لەسەر کردەوەیەکی کەم.

سەرچاوەكان
زیاتر (6)

سەحیحی البخاري (8/ 86) (6406).

سەحیحی مسلم (4/ 2072) (2694).

منحة العلام في شرح بلوغ المرام.

لعبد الله الفوزان (10/ 480).

فتح ذي الجلال والإكرام بشرح بلوغ المرام.

لابن عثيمين (6/ 519).