Skip to content

«ئایا ئەوەی لەپێش ئیمام سەری بەرز دەکاتەوە ؛ ناترسێت لەوەی کە خوای گەورە سەری وەکو سەری گوێ درێژ لێبكات، یان شێوەی وەکو شێوەی گوێدرێژ لێبکات».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ئایا ئەوەی لەپێش ئیمام سەری بەرز دەکاتەوە ؛ ناترسێت لەوەی کە خوای گەورە سەری وەکو سەری گوێ درێژ لێبكات، یان شێوەی وەکو شێوەی گوێدرێژ لێبکات».

«أَمَا يَخْشَى أَحَدُكُمْ - أَوْ: لاَ يَخْشَى أَحَدُكُمْ - إِذَا رَفَعَ رَأْسَهُ قَبْلَ الإِمَامِ، أَنْ يَجْعَلَ اللَّهُ رَأْسَهُ رَأْسَ حِمَارٍ، أَوْ يَجْعَلَ اللَّهُ صُورَتَهُ صُورَةَ حِمَارٍ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشەیەكی توند دەكات لەسەر ئەو كەسەی كە سەری لەپێش سەری ئیمام بەرز دەکاتەوە لەكاتی نوێژدا ؛ بەوەی خوای گەورە لەوەیە سەری وەکو سەری گوێ درێژ لێبكات، یان شێوەی وەکو شێوەی گوێدرێژ لێبکات.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

چوار حاڵەت هەیە لە پەیوەندی نێوان نوێژخوێنەكان لەگەڵ ئیمام، سیانیان نەهی لێكراوە، كە ئەمانەن: پێشبڕكێ كردن لەگەڵ ئیمام، جوڵەكردن لەگەڵ ئیمام، ودواكەوتن لێی، ئەوەی ڕێگەپێدراوە: بریتیە لە شوێنكەوتنی.

واجبە نوێژخوێن شوێنی ئیمام بکەوێت لە حاڵەتەکانى ناو نوێژدا.

ئەو کەسەی سەری لە پێش ئیمام بەرز دەکاتەوە ؛ هەڕەشەی لێكراوە بەوەی لەوەیە لەڕاستیدا شێوەی بگۆڕدرێت بۆ شێوەى گوێدرێژ، وئەمیش جۆرێكە لەتێكچوونی شێوە -مەسخ-.

سەرچاوەكان
زیاتر (8)

سەحیحی البخاري (1/ 140) (691).

سەحیحی مسلم (1/ 321) (427).

الإلمام بشرح عمدة الأحكام.

لإسماعيل الأنصاري (1/ 111).

خلاصة الكلام شرح عمدة الأحكام.

لفيصل آل مبارك (ص65).

تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.

للبسام (ص133).