«کاتێک خەوتوون شەیتان سێ گرێ دەدات لە پشتی سەری هەریەکێکتان، ولە کاتى بەستنی هەر گرێیەک دەڵێت: بخەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«کاتێک خەوتوون شەیتان سێ گرێ دەدات لە پشتی سەری هەریەکێکتان، ولە کاتى بەستنی هەر گرێیەک دەڵێت: بخەوە شەوێکی درێژت لە پێشدایە، ئەگەر هەستا ویادی خوای گەورەی کرد ئەوا گرێیەک دەکرێتەوە، ئەگەر دەستنوێژی گرت ئەوا گرێیەکی تر دەکرێتەوە، ئەگەر نوێژ بکات ئەوا هەموو گرێکان دەکرێنەوە، بۆیە ڕۆژی بەسەردا دێت بە دەروونێكی چالاك وپاك وئاسوودەوە، بەڵام ئەگەر وا نەکات (هەڵنەسێت بۆ نوێژ) ئەوا ڕۆژی بەسەردا دێت بە دەروونێكی پیس وناڕەحەت وتەمەڵەوە».
«يَعْقِدُ الشَّيْطَانُ عَلَى قَافِيَةِ رَأْسِ أَحَدِكُمْ إِذَا هُوَ نَامَ ثَلاَثَ عُقَدٍ يَضْرِبُ كُلَّ عُقْدَةٍ عَلَيْكَ لَيْلٌ طَوِيلٌ، فَارْقُدْ، فَإِنِ اسْتَيْقَظَ فَذَكَرَ اللَّهَ، انْحَلَّتْ عُقْدَةٌ، فَإِنْ تَوَضَّأَ انْحَلَّتْ عُقْدَةٌ، فَإِنْ صَلَّى انْحَلَّتْ عُقْدَةٌ، فَأَصْبَحَ نَشِيطًا طَيِّبَ النَّفْسِ، وَإِلَّا أَصْبَحَ خَبِيثَ النَّفْسِ كَسْلاَنَ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حاڵی شەیتان ڕووندەكاتەوە وبەرەنگاربوونەوەی بەرامبەر ئەو مرۆڤەی دەیەوێت هەستێت بۆ شەونوێژ یان نوێژی بەیانی. ئیماندار ئەگەر بیەوێت بخەوێت ئەوا شەیتان سێ گرێ لە پشتی سەری دەدات. ئەگەر ئیماندار هەستێت ویادی الله بكات -سبحانه وتعالی- و وەڵامی وەسوەسەكانی شەیتان نەداتەوە؛ ئەوا گرێیەك دەكرێتەوە. دواتر كە دەستنوێژ دەگرێت؛ گرێیەكی تر دەكرێـتەوە. پاشان ئەگەر هەستێت ونوێژ بكات؛ گرێی سێیەم دەكرێتەوە، وبەیانی بەسەردا دێت بە دەروونێكی پاك وچالاكەوە چونكە ئاسوودەیە بەوەی خوای گەورە هیدایەتی دا بۆ ئەنجامدانی پەرستن، وبە هیوای پاداشت ولێخۆشبوونی پەروەردگاریەتی، لەگەڵ نەمانی گرێ وپەكخستنی شەیتان، ئەگەرنا -هەڵنەسێت بۆ نوێژی بەیانی- ئەوا بەیانی بەسەردا دێت بە دەروونێكی پیسەوە، وتەمەڵە لەئاست كردنی خێر وچاكە؛ چونكە بەستراوەتەوە بە كۆت وزنجیری شەیتان، ودوورە لە پەروەردگاری میهرەبان.
شەیتان بەردەوام هەوڵدەدات لەسەر هەموو ڕێگایەكی پێش مرۆڤەکان؛ بۆئەوەی بەربەست بێت لە نێوان ئەو وگوێڕایەڵیكردنی الله -عز وجل-، وهیچ ڕزگاربوونێك نییە بۆ بەندە لە شەیتان مەگەر بە هانابردن بۆ خوای گەورە نەبێت -عز وجل-، هەروەها دەستگرتن بە هۆكارەكانی پارێزگاری وپاراستن.
پەرستن ویادی خواى گەورە دەبێتە هۆی چالاکبوونی نەفس وفراوانبوونی سینگ، ولابردنی تەمەڵی، ونەهێشتنی خەفەت وناڕەحەتی؛ چونکە ئەمانە هەمووی لە وەسوەسەی شەیتانەوەیە بۆ مرۆڤ.
ئیماندار ئاسوودە دەبێت بەهۆی ئەوەى خواى گەورە سەرکەوتووی کردووە بۆ ئەنجامدانى پەرستنەکان، وتووشی خەفەت ودڵتەنگی دەبێت بەهۆی ئەوەى كەمتەرخەمە لەئاست گەیشتن بە پلەی بەرز وكامڵی.
بێئاگایی وتەمەڵی لە ئەنجامدانى پەرستنەکان لە کردەوە وڕازاندنەوەى شەیتانە.
ئەم سێ شتە: زیکر ویادی خواى گەورە، ودەستنوێژگرتن، ونوێژکردن؛ شەیتان دوور دەخەنەوە.
گرێدانی شەیتان لە پشتی سەر بەتایبەتی؛ بەهۆی ئەوەیە ئەم شوێنە ناوەندێكی بەهێزە وشوێنی ڕكێف كردنە، بۆیە ئەگەر گرێی لەسەر دا ؛ ئەوا دەتوانێت ڕكێف بكات بە ڕۆحی مرۆڤەوە، وتووشی خەوتنی بكات.
ئیبن حەجەری عەسقەلانی دەڵێت: باسكردنی شەو كاتێك ووتی: (شەوێكی درێژت لەپێشدایە)، وا دەردەخات كە ئەم كارەی شەیتان تەنها تایبەتە بە خەوتنی شەو.
ئیبن حەجەری عەسقەلانی دەڵێت: زیكرێكی تایبەت دیاری نەكراوە كە ئەگەر شتێكی تر جگە لەم زیكرە بڵێت شوێنی نەگرێتەوە، بەڵكو هەموو شتێك كە پێی دەووترێت زیكر دروستە بیڵێت، لەوانەیش: خوێندنی قورئان وفەرموودەی نەبەوی، وسەرقاڵبوون بە زانستی شەرعی، وباشترین زیكر ئەوەیە كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی بۆ ووتنی كردووە كە دەفەرموێت: «هەركەسێك لە شەودا خەبەری بێتەوە وبڵێت: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير، الحمد لله، وسبحان الله، ولا إله إلا الله، والله أكبر، ولا حول ولا قوة إلا بالله)^، پاشان بڵێت: خودایە لێم خۆش بە، یان نزا بكات ؛ ئەوا وەڵامی دەدرێتەوە، وئەگەر دەستنوێژ بگرێت؛ نوێژەكەی قبوڵ دەكرێت» [رواه البخاري]. ^(واتە: هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لە سەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە، حەمد وستایش بۆ الله، وخودا پاك وبێگەردە، وهیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وخودا لە هەموو شتێك گەورەترە، وهیچ ڕێگایەكمان نییە بۆ دەربازبوون لەڕێگریەكانی پەرستشەكان وهیچ هێز وتوانایەكمان نییە لەسەر كردنی هەرشتێك مەگەر بە یارمەتیدانی خوای گەورە نەبێت)
زیاتر (12)
سەحیحی البخاري (2/ 52) (1142).
سەحیحی مسلم (1/ 538) (776).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (2/ 328).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (2/ 834).
كنوز رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (15/ 305).
فتح الباري شرح صحيح البخاري.
لأحمد العسقلاني (10/ 564).
طرح التثريب في شرح التقريب.
العراقي (3/ 82).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
3 کتێبەکانزیاتر (3)
- الخطب المنبرية موسوعة الخطب المنبرية (القسم الثاني)«يَعْقِدُ الشَّيْطَانُ عَلَى قَافِيَةِ رَأْسِ أَحَدِكُمْ إِذَا هُوَ نَامَ ثَلَاثَ عُقَدٍ، يَضْرِبُ كُلَّ عُقْدَةٍ: عَلَيْكَ لَيْلٌ طَوِيلٌ فَارْقُدْ، فَإِنِ اسْتَيْقَظَ فَذَكَرَ ٱللَّهَ انْحَلَّتْ عُقْدَةٌ، فَإِنْ تَوَضَّأَ انْحَلَّتْ عُقْد
- الصلاة التي علمها النبي ﷺ الصحابة رضي الله عنهمالصلاة التي علمها النبي ﷺ الصحابة رضي الله عنهم«يَعْقِدُ الشَّيْطَانُ عَلَى قَافِيَةِ رَأْسِ أَحَدِكُمْ إِذَا هُوَ نَامَ ثَلاَثَ عُقَدٍ يَضْرِبُ كُلَّ عُقْدَةٍ عَلَيْكَ لَيْلٌ طَوِيلٌ، فَارْقُدْ فَإِنِ اسْتَيْقَظَ فَذَكَرَ اللَّهَ، انْحَلَّتْ عُقْدَةٌ، فَإِنْ تَوَضَّأَ انْحَلَّتْ عُقْدَ
- الصلاة التي علمها النبي ﷺ الصحابة رضي الله عنهم«يَعْقِدُ الشَّيْطَانُ عَلَى قَافِيَةِ رَأْسِ أَحَدِكُمْ إِذَا هُوَ نَامَ ثَلَاثَ عُقَدٍ يَضْرِبُ كُلَّ عُقْدَةٍ عَلَيْكَ لَيْلٌ طَوِيلٌ، فَارْقُدْ فَإِنِ اسْتَيْقَظَ فَذَكَرَ اللَّهَ، انْحَلَّتْ عُقْدَةٌ، فَإِنْ تَوَضَّأَ انْحَلَّتْ عُقْدَ