«نوێژکردنی پیاوێک لەگەڵ کۆمەڵ (بە جەماعەت) پاداشتەکەی زیاترە لە نوێژکردنی لە ماڵەكەی ولە دوکانەکەی بە بیست وچەند پلەیەک
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«نوێژکردنی پیاوێک لەگەڵ کۆمەڵ (بە جەماعەت) پاداشتەکەی زیاترە لە نوێژکردنی لە ماڵەكەی ولە دوکانەکەی بە بیست وچەند پلەیەک، ئەگەر کەسێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، پاشان بێت بۆ مزگەوت ومەبەستی تەنها نوێژ کردن بێت، ئەوەی هانی دەدات بۆ چوونە مزگەوت تەنها نوێژ کردن بێت؛ ئەوا هەر هەنگاوێک کە دەینێت پلەیەک بەرز دەبێتەوە وتاوانێکی لێ دەوەرێت هەتا دەچێتە ناو مزگەوتەوە، ئەگەر بچێتە ناو مزگەوتەوە ئەوا لە نوێژ کردندایە ئەگەر نوێژ کردن وای لێبکات کە دەرنەچێت لە مزگەوت، وفریشتەکان نزا بۆ هەریەکێک لە ئێوە دەکەن هەتا دانیشتبێت لەو شوێنەی -مزگەوتەی- کە نوێژی تێدا کردووە، (فریشتەکان) دەڵێن: خودایە ڕەحمی پێبکە، خودایە لێی خۆش ببە، خودایە تەوبەی لێ قبوڵ بکە، ئەگەر ئەو کەسە ئازاری کەس نەدات، وئەگەر هێشتا دەستنوێژی نەشکا بێت».
«صَلَاةُ الرَّجُلِ فِي جَمَاعَةٍ تَزِيدُ عَلَى صَلَاتِهِ فِي بَيْتِهِ وَصَلَاتِهِ فِي سُوقِهِ بِضْعًا وَعِشْرِينَ دَرَجَةً، وَذَلِكَ أَنَّ أَحَدَهُمْ إِذَا تَوَضَّأَ فَأَحْسَنَ الْوُضُوءَ، ثُمَّ أَتَى الْمَسْجِدَ لَا يَنْهَزُهُ إِلَّا الصَّلَاةُ، لَا يُرِيدُ إِلَّا الصَّلَاةَ، فَلَمْ يَخْطُ خَطْوَةً إِلَّا رُفِعَ لَهُ بِهَا دَرَجَةٌ، وَحُطَّ عَنْهُ بِهَا خَطِيئَةٌ، حَتَّى يَدْخُلَ الْمَسْجِدَ، فَإِذَا دَخَلَ الْمَسْجِدَ كَانَ فِي الصَّلَاةِ مَا كَانَتِ الصَّلَاةُ هِيَ تَحْبِسُهُ، وَالْمَلَائِكَةُ يُصَلُّونَ عَلَى أَحَدِكُمْ مَا دَامَ فِي مَجْلِسِهِ الَّذِي صَلَّى فِيهِ، يَقُولُونَ: اللهُمَّ ارْحَمْهُ، اللهُمَّ اغْفِرْ لَهُ، اللهُمَّ تُبْ عَلَيْهِ، مَا لَمْ يُؤْذِ فِيهِ، مَا لَمْ يُحْدِثْ فِيهِ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەگەر مسوڵمان لەگەڵ كۆمەڵ نوێژ بكات، ئەوا ئەم نوێژكردنەی خێرترە لە نوێژكردنی لە ماڵەوە یان دوكانەكەی بە بیست وئەوەندە جار. پاشان هۆكاری ئەمەی ڕوونكردەوە: ئەگەر پیاوێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، پاشان دەربچێت بۆ مزگەوت وتەنها مەبەستی نوێژ کردن بێت لەم دەرچوونە، هەر هەنگاوێک کە دەینێت پلەیەک بەرز دەبێتەوە وتاوانێکی لەسەر دەسڕێتەوە، ئەگەر بچێتە ناو مزگەوتەوە وچاوەڕێی نوێژ بكات، ئەوا پاداشتی نوێژكردنی بۆ دەنووسرێت ؛ ئەگەر بەردەوام لە چاوەڕوانی نوێژدا بێت، وفریشتەکان نزای بۆ دەکەن هەتا دانیشتبێت لەو مزگەوتەی نوێژی تێدا کردووە، دەڵێن: (خودایە ڕەحمی پێبکە، خودایە لێی خۆش ببە، خودایە تەوبەی لێ قبوڵ بکە)، هەتا دەستنوێژەكەی نەشكا بێت، یان شتێك نەكات كە ببێتە هۆی ئازاردانی خەڵكی یان فریشتەكان.
بِضعا: البضع: من الثلاثة إلى العشرة.
نوێژی پیاوێک بە تەنها لە دوکانەکەى یان ماڵەکەى دروستە، بەڵام گوناهبار دەبێت بەهۆی وازهێنانى لە نوێژی بەكۆمەڵ بەبێ پۆزش -بەبێ عوزر-.
نوێژی بەكۆمەڵ (جەماعەت) لە مزگەوت باشترە بۆ پیاوان لە نوێژکردنی بە تەنها ؛ بە بیست وپێنج یان بیست وشەش یان بیست وحەوت پلە.
لە کردەوەى فریشتەکان؛ نزا کردنە بۆ ئیمانداران.
فەزڵ وپاداشتی چوون بۆ مزگەوت ؛ بەدەستنوێژەوە.
زیاتر (13)
سەحیحی البخاري (1/ 103) (477).
سەحیحی مسلم (1/ 459) (649).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
مجموعة من الباحثين (1/ 26).
كنوز رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (1/ 178).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (1/ 72).
تطريز رياض الصالحين.
لفيصل آل مبارك (ص15).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (1/ 43).
المعجم الوسيط (1/ 60).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
4 کتێبەکانزیاتر (4)
- الصلاة التي علمها النبي ﷺ الصحابة رضي الله عنهمالصلاة التي علمها النبي ﷺ الصحابة رضي الله عنهم«صَلَاةُ الرَّجُلِ فِي جَمَاعَةٍ تَزِيدُ عَلَى صَلَاتِهِ فِي بَيْتِهِ، وَصَلَاتِهِ فِي سُوقِهِ، بِضْعًا وَعِشْرِينَ دَرَجَةً، وَذَلِكَ أَنَّ أَحَدَهُمْ إِذَا تَوَضَّأَ فَأَحْسَنَ الْوُضُوءَ، ثُمَّ أَتَى الْمَسْجِدَ لَا يَنْهَزُهُ إِلَّا الص
- الصلاة التي علمها النبي ﷺ الصحابة رضي الله عنهم«صَلَاةُ الرَّجُلِ فِي جَمَاعَةٍ تَزِيدُ عَلَى صَلَاتِهِ فِي بَيْتِهِ، وَصَلَاتِهِ فِي سُوقِهِ، بِضْعًا وَعِشْرِينَ دَرَجَةً، وَذَلِكَ أَنَّ أَحَدَهُمْ إِذَا تَوَضَّأَ فَأَحْسَنَ الْوُضُوءَ، ثُمَّ أَتَى الْمَسْجِدَ لَا يَنْهَزُهُ إِلَّا الص
- المنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح - المعتمدالمنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح“صلاة الرجل في جماعة تزيد على صلاته في بيته، وصلاته في سوقه، بضعا وعشرين درجة، وذلك أن أحدهم إذا توضأ فأحسن الوضوء، ثم أتى المسجد لا ينهزه إلا الصلاة، لا يريد إلا الصلاة، فلم يخط خطوة إلا رفع له بها درجة، وحط عنه بها خطيئة، حتى يدخل المسجد،
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 1 «صَلاَةُ الرَّجُلِ فِي جَماعَةٍ تَزِيدُ عَلَىٰ صَلاَتِهِ فِي بَيْتِهِ وَصَلاتِهِ فِي سُوقِهِ بِضْعاً وَعِشْرِينَ دَرَجَةً؛ وَذلِكَ أَنَّ أَحَدَهُمْ إِذَا تَوَضَّأَ فَأَحْسَنَ الْوُضُوءِ، ثُمَّ أتَىٰ الْمَسْجِدَ لا يَنْهَزُهُ إلَّا الصَلاَةُ