«ئەگەر ئێوە تەوەکولتان هەبێت بە خوای گەورە وپشت ببەستن بە ئەو وەکو پێویست، ئەوا ڕزقتان دەدات وەک چۆن ڕزقی باڵندە دەدات، بەیانیان بە سکی بەتاڵ دەچێتە دەرەوە وئێواران بە سکی تێر دێتەوە».
لە عومەری كوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر ئێوە تەوەکولتان هەبێت بە خوای گەورە وپشت ببەستن بە ئەو وەکو پێویست، ئەوا ڕزقتان دەدات وەک چۆن ڕزقی باڵندە دەدات، بەیانیان بە سکی بەتاڵ دەچێتە دەرەوە وئێواران بە سکی تێر دێتەوە».
«لَوْ أَنَّكُمْ كُنْتُمْ تَوَكَّلُونَ عَلَى اللهِ حَقَّ تَوَكُّلِهِ لَرَزَقَكُمْ كَمَا يَرْزَقُ الطَّيْرَ تَغْدُو خِمَاصًا وَتَرُوحُ بِطَانًا».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریمان دەکات بۆئەوەى تەنها پشت بەخواى گەورە ببەستین -عز وجل- بۆ هێنانی سوود ولابردنی زیان لەبابەتی ئاینی ودونیایی، چونکە ئەوەى دەبەخشێت وسوود دەگەیەنێت وزیانت توش دەکات تەنها الله یە -سبحانە وتعالى- بەپێی حیکمەتی خۆی، ودەبێت ئێمە ئەو هۆکارانە جێبەجێ بکەین کە دەبنە هۆی هێنانى سوود ودوورخستنەوەى زیان لەگەڵ پشت بەستن بە الله، هەرکاتێک بەم شێوەیە بووین ئەوا خواى گەورە ڕزقمان پێدەبەخشێت هەروەکو چۆن ڕزق دەبەخشیت بە باڵندەکان بەیانیان بە برسێتیەوە لە شوێنی خۆیان دەردەچن، پاشان ئێوارە بەسکی تێرەوە دەگەڕێنەوە، وئەم کردارە لەلایەن باڵندەوە جۆرێکە لە بەکارهێنانى هۆکارەکان کە هەوڵدەدات بۆ بەدەستهێنانى ڕزق بەبێ تەمەڵی ودواکەوتن.
فەزڵی تەوەکول (پشت بەستن بە خودا)، کە یەکێکە لە گەورەترین هۆکارەکانی هێنانی ڕزق.
تەوەکول بە الله واتای ئەوە نییە کە هیچ هۆکارێک نەگیرێتەبەر، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی کردووە کە تەوەکولی ڕاستەقینە پێچەوانەی دەرچوونی بەیانیان وئێوارانی مرۆڤ نییە بۆ داواکردنی ڕزق.
گرنگیدانی شەریعەت بە کردەوەکانی دڵ، چونکە تەوەکول بە خودای گەورە کرداری دڵە.
پەیوەست بوون تەنها بە هۆکارەکان کەموکورتیە لە ئایندا، و وازهێنان لە هۆکارەکان کەموکورتیە لە ئەقڵدا.
زیاتر (8)
سونەنی الترمذي (4/ 151) (2344).
سونەنی ابن ماجه (5/ 266) (4164).
موسنەدی أحمد (1/ 332) (205).
التحفة الربانية في شرح الأربعين حديثًا النووية (ص103).
فتح القوي المتين في شرح الأربعين وتتمة الخمسين.
للعباد (ص152).
الأحاديث الأربعون النووية وعليها الشرح الموجز المفيد.
لعبد الله المحسن (ص91).