عربي - Arabic English Qafár af - Afar Afrikaans - Afrikanns Akan Shqip - Albanian አማርኛ - Amharic Հայերեն - Armenian অসমীয়া - Assamese Azərbaycanca - Azerbaijani Bamanankan - Bambara Bassa Bemba বাংলা - Bengali Bosanski - Bosnian Български - Bulgarian မြန်မာဘာသာ - Burmese Bisaya - Cebuano Cham Нохчий - Chechen chiCheŵa - Chewa 中文 - Chinese Адыгэбзэ - Circassian Hrvatski - Croatian Česky - Czech Dagbani Dansk - Danish فارسی دری - Dari Dendi ދިވެހި ބަސް - Dhivehi Nederlands - Dutch إستوني - Estonian Suomi - Finnish Français - French Fulfulde - Fula ქართული - Georgian Deutsch - German Ελληνικά - Greek ગુજરાતી - Gujrati Kreyòl ayisyen - Haitian Creole Hausa हिन्दी - Hindi Magyar - Hungarian Igbo Indonesia - Indonesian Italiano - Italian 日本語 - Japanese Jóola - Jola ಕನ್ನಡ - Kannada Қазақша - Kazakh ភាសាខ្មែរ - Khmer Kikuyu Ikinyarwanda - Kinyarwanda Ikirundi - Kirundi 한국어 - Korean كوردی سۆرانی - kurdish كوردي kurmancî - Kurmanji Kyrgyz ລາວ - Lao latviešu - Latvian Lingala lietuvių - Lithuanian Luganda Македонски - Macedonian Maguindanaon Malagasy - Malagasy Bahasa Melayu - Malay മലയാളം - Malayalam Mandinka मराठी - Marathi Mõõré - Moore नेपाली - Nepali أنكو - NKo Norwegian ଓଡ଼ିଆ - Odia oromoo - Oromo پښتو - Pashto فارسی - Persian Polski - Polish Portuguese ਪੰਜਾਬੀ - Punjabi Română - Romanian Русский - Russian Српски - Serbian Shona සිංහල - Sinhala Slovenščina - Slovenian Soomaaliga - Somali Soninke Sesotho - Sotho Español - Spanish Kiswahili - Swahili Svenska - Swedish Tagalog Тоҷикӣ - Tajik தமிழ் - Tamil తెలుగు - Telugu ไทย - Thai ትግረኛ - Tigrinya Türkçe - Turkish Ukrainian اردو - Urdu ئۇيغۇرچە - Uyghur Ўзбек - Uzbek Việt Nam - Vietnamese Wolof Yao Yorùbá - Yoruba Zarma زولو - Zulu
610 حەدیس
ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر
پۆلەکان
پلەی فەرموودە
گێڕدراوەتەوە لە
گێڕەرەوە
هەموو گێڕەرەوەکان پیشان بدە (138)
«دەستبگرن بە ڕاستگۆییەوە، چونکە ڕاستگۆیی ڕێنیشاندەرە بەرەو چاکەکاری، وچاکەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو بەهەشت، وکەسێک ڕاستگۆیە وبەردەوام بە دواى ڕاستگۆییدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە ڕاستگۆ لە قەڵەم دەدرێت، وئاگاداری درۆ کردن بن، چونکە درۆ کردن ڕێنیشاندەرە بەرەو خراپەکاری، وخراپەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو دۆزەخ، وکەسێک درۆزنە وبەردەوام بەدواى درۆدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە درۆزن لە قەڵەم دەدرێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پیاوێک باسکرا لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کە شەو خەوتووە هەتاوەکو بەیانی بەسەردا هاتووە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئەوە پیاوێکە شەیتان میزی کردووەتە نێو گوێیەکانی، -یان فەرمووی-: نێو گوێی».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«یەکەم شت کە دادگایی لەسەری دەکرێت لە نێوان بەندەکان لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ بریتیە لە خوێنەکان».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پرسیارم كرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- : ئایا چی تاوانێک گەورەترینە لەلای خوای گەورە؟ فەرمووی: «هاوبەش وهاوتا بۆ خوای گەورە بڕیار بدەیت لەکاتێکدا ئەو تۆی دروستکردووە»، ووتم: پاش ئەوە چی (واتە: چی تاوانێک گەورەترە)؟ فەرمووی: «منداڵەکەت بکوژیت لە ترسی ئەوەی لە خواردنەکەت دەخوات»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «زینا بکەیت لەگەڵ هاوسەری دراوسێکەت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێکتان توانى ئەوا با هاوسەرگیری بکات؛ چونکە ئەمە چاو ودامێن دەپارێزێت، وئەوەى ناتوانێت ئەوا با رۆژوو بگرێت؛ چونکە ڕۆژووگرتن قەڵغانە (ئارەزوو كەمدەكاتەوە)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شتێكی فەرموو ومن شتێكی تر، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەر کەسێک بمرێت لە سەر پاڕانەوە لە جگە لە الله ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە»، ومن ووتم: هەركەسێك بمرێت لەسەر نەپاڕانەوە لە جگە لە الله ؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانى گێڕایەوە لەکاتێکدا ئەو ڕاستگۆیە و بەڕاستگۆ دانراوە -لەگەیاندنی وەحیدا-، فەرمووی: «هەر یەکێکتان لەکاتی دروستکردنی کۆدەکرێتەوە لە سکی دایکیدا چل ڕۆژ وشەو ، پاشان دەبێتە خوێنێکی چڕی کوڵۆ بۆ هەمان ماوە، پاشان دەبێتە پارچە گۆشتێک بۆ هەمان ماوە، پاشان فریشتەیەکی بۆ دەنێردرێت وفەرمانی پێدەکرێت بە چوار شت: ڕزقی وتەمەنی وکردەوەی، وبەدبەخت -چارەڕەش- یان ئاسوودەیە، وبەتەئکید یەکێکتان کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت هەتاوەکو لەنێوان ئەو وبەهەشت -دووری- باڵێک دەمێنێتەوە؛ قەد
دوواجار کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ بۆیە دەچێتە نێویەوە، ویەکێکتان کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ هەتاوەکو لەنێوان ئەو ودۆزەخ -دووری- باڵێک- دەمێنێتەوە؛ دوواجار کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت بۆیە دەچێتە نێویەوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهود (تەحیات)ی کردم هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی قورئانی دەکردم، وناو لەپم لە ناو لەپی ئەو بوو، و(تەحیاتەکە بەم شێوەیە بوو): «التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ، وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ، السَّلاَمُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ، السَّلاَمُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ، أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ»^. و لە گێڕانەوەیەكی تردا: «خوای گەورە بەخشەری سەلامەتی وئاسایشە -ئەلسەلام:السلام-ە، ئەگەر یەكێكتان دانیشت لەنوێژدا (بۆ خوێندنی تەشەهود) با بڵێت:«التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ السَّلَامُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ، السَّلَامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللهِ الصَّالِحِينَ»، ئەگەر ئەمە بڵێت سوودی هەیە بۆ هەموو بەندە چاكەكانی خوای گەورە لە ئاسمان وزەوی، (دوای ئەمە دەڵێت): «أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ»، پاشان دەتوانێت بەویستی خۆی هەر نزایەكی تر بڵێت». ^(واته: هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان تەنها بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە، وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم -دان دەنێم- بەوەی کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە).
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە