Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

37 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«ئەگەر ئێوە تەوەکولتان هەبێت بە خوای گەورە وپشت ببەستن بە ئەو وەکو پێویست، ئەوا ڕزقتان دەدات وەک چۆن ڕزقی باڵندە دەدات، بەیانیان بە سکی بەتاڵ دەچێتە دەرەوە وئێواران بە سکی تێر دێتەوە».
سەحیحە (الإمام أحمد والترمذي والنسائي وابن ماجه وابن حبان -له صحيحه- والحاكم) گێڕاویانەتەوە
«ئەو کەسەی بەئاشکرا قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بە ئاشکرا خێر دەکات، وئەو کەسەی بەنهێنی قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بەنهێنی خێر دەکات».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي) گێڕاویانەتەوە
«(ئەو كاتەی) پەروەردگار نزیكترینە لە بەندەوە ؛ لە سێیەكی کۆتایی شەو، ئەگەر توانیت لەو كەسانە بە كە یادی الله دەكەن لەو ماوەیەدا».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي) گێڕاویانەتەوە
پیاوێك هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئایا چی دەڵێیت سەبارەت بە پیاوێك جیهاد دەكات دەیەوێت پاداشت وناوبانگی دەستبكەوێت؟ چی بۆ هەیە؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ شتێكی بۆ نییە»، سێ جار دووبارەی كردەوە، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەر دەیفەرموو: «هیچ شتێكی بۆ نییە»، پاشان فەرمووی: «خوای گەورە هیچ كردەوەیەك قبوڵ ناكات مەگەر ئەوە نەبێت كە بە دڵسۆزیەوە بۆ ئەو ئەنجامدراوە، ومەبەستی لێی ڕووی خودا بێت».
سەحیحە (النسائي) گێڕاویەتیەوە
لە شەوێكی باراناوی وزۆر تاریكدا دەرچووین، بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆئەوەی پێشنوێژیمان بۆ بكات، كاتێك گەیشتینە لای، فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، من هیچم نەووت، پاشان فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، من هیچم نەووت، فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، ووتم: چی بڵێتم؟ فەرمووی: «{قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ} (سورەتی الإخلاص) وموعەویزەكان (سورەتەکانى الفلق والناس) سێ جار بخوێنە؛ کاتێک ئێوارە وبەیانیت بەسەردا دێت، بەسن بۆت وهۆکارن بۆ پاراستنت لە هەموو شتێک».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي) گێڕاویانەتەوە
«هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەمویست مسوڵمان بم، فەرمانى پێمکرد کە خۆم بشۆم بە ئاو وگەڵای کەنار».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي) گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر ئاو بە ئەندازەی دوو قولە^ بوو؛ ئەوا پیسی هەڵناگرێت». ^(قولە: ئەندازەیەكی پێوانی قەبارە دیاری کراوە، کە نزیکەی 105 لیتر دەكات. بەڵام -دوو قولە- دەکاتە: 210 لیتر ؛ ئەمیش ئەو بڕەیە وا لە ئاو دەکات کە پیسی هەڵنەگرێت).
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک (ئایەتی کورسی) بخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێکی فەرز؛ ئەوا هیچ شتێک ڕێگر نابێت لەوەى بچێتە بەهەشتەوە جگە لە مردن نەبێت».
سەحیحە (النسائي -له سونەنی کوبرا-) گێڕاویانەتەوە