Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

16 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«خواى گەورە بەشەرم وبەخشندەیە، وشەرم دەكات ئەگەر بەندەیەک دەستى پاڕانەوەى بۆ لا بەرز بكاتەوە؛ بە بەتاڵى دەستی بگێڕێتەوە».
حەسەنە (أبو داود والترمذي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
«باشترین زیکر ویادکردن بریتیە لە (لا اله الا الله)^، وباشترین نزا بریتیە لە (الحمد لله)^^» ^(-لا اله الا الله- واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله)، ^^(-الحمد لله- واتا: حەمد وسوپاس بۆ خواى گەورە).
حەسەنە (الترمذي والنسائي -له سونەنی کوبرا- وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
ئەی پێغەمبەری خودا، دایكی سەعد وەفاتی كرد، چی خێركردنێك باشترینە؟ فەرمووی: «ئاو-ئاو بەخشین-»، دەڵێت: بیرێكی هەڵكەند، ووتی: ئەمە بۆ دایكی سەعد.
حەسەنە بەكۆی ڕێگاكانی (أبو داود والنسائي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
«باشترین جیهاد وتێکۆشان بریتیە لە وتەیەکی دادپەروەرانە لە لای دەسەڵاتدارێکی ستەمکار».
بەکۆکاری ڕێگاکانی حەسەنە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی لە پشت ڕیزی نوێژ خوێنانەوە بەتەنها نوێژ دەکات، فەرمانی پێکرد کە نوێژەکەی دووبارە بکاتەوە».
حەسەنە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، قسەی لەگەڵدا كرد سەبارەت بە هەندێك شت، ووتی: (الله ویستی لەسەر بێت وتۆ ویستت لەسەر بێت)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا منت کردە هاوتا وهاوبەشی خواى گەورە؟ بڵێ: (تەنها ویستی الله ی لەسەر بێت)».
سەنەدەکەی (حەسەن)ە رواه ابن ماجه والنسائي في الكبرى وأحمد
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا مافی خێزانی یەکێک لە ئێمە چییە لەسەرمان؟ ئەویش فەرمووی: «خواردنی پێببەخشیت ئەگەر خۆت خواردت، وجلی پێببەخشیت ئەگەر خۆت جلت لەبەرکرد، یان پارەی پێببەخشیت ئەگەر پەیدات کرد، وبە لێدان لە دەموچاوی نەدەیت، وجوێنی پێنەدەیت، وقسەی لەگەڵ دانەبڕیت مەگەر تەنها لە نێو ماڵدا نەبێت».
حەسەنە (أبو داود وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«اللهُمَّ بِكَ أَصْبَحْنَا، وَبِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ، وَإِلَيْكَ النُّشُورُ»^، ولە کاتى هاتنی ئێوارەدا دەیفەرموو: «بِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ أَصْبَحْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ، وَإِلَيْكَ النُّشُورُ»^^، وهەندێك جار -لە كۆتاییدا- دەیفەرموو: «وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ» واتە: «چارەنووس وگەڕانەوە هەر بۆ لای تۆیە». ^(واتە: خودایە بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ بەیانیمان بەسەردا هات، بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەژین، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەمرین، وگەڕانەوەمان هەر بۆ لای تۆیە)، ^^(واتە: بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ بەیانیمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەژین، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەمرین، وگەڕانەوەمان هەر بۆ لای تۆیە).
حەسەنە (أبو داود والترمذي والنسائي -له سونەنی کوبرا- وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە