Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

51 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«ئەگەر خەڵکی ستەمکار ببینن ودەستی نەگرن، ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە سزایەکی گشتی تووشی هەموویان بکات».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي -له سونەنی کوبرا- وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)، شومیەتی شیرکە، شومیەتی شیركە، -سێ جار فەرمووی-»، -پاشان ئیبن مەسعود دەڵێت-: هیچ یەکێک لە ئێمە نییە کە شتێک لە باوەڕبوون بە (شومیەتی) نەیەتە نێو دڵیەوە، بەڵام خوای گەورە -عز وجل- نایهێڵێت بە تەوەکول وپشت بەستن بە ئەو.
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
ڕۆژێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی بەیانیدا پێشنوێژی بۆمان ئەنجامدا، وفەرمووی: «ئایا فڵان ئامادەیە؟»، ووتیان: نەخێر، فەرمووی: «ئایا فڵان ئامادەیە؟»، ووتیان: نەخێر، فەرمووی: «ئەم دوو نوێژە (نوێژی بەیانی وعیشا) قورسترین نوێژن لەسەر مونافیقەکان (دوو ڕووەکان)، ئەگەر دەتانزانی چی تێدایە (لە فەزڵ وپاداشت)؛ ئەوا بۆی دەهاتن ئەگەر لەسەر چۆکەکانیش بووایە ، وڕیزی یەکەم وەکو ڕیزی فریشتەکانە، وئەگەر فەزڵی ڕیزی یەکەمتان دەزانی ئەوا پێشبڕکێتان دەکرد بۆ ئەوەى پێشتر ئامادەی بن، ونوێژی پیاوێک لەگەڵ پیاوێکی تر پاکتر وخێرترە لە ئەنجامدانى نوێژ بە تەنها، وئەنجامدانى نوێژ لەگەڵ دوو پیاودا پاکتر وخێرترە لە ئەنجامدانى نوێژ لەگەڵ پیاوێک، وهەتا ژمارەکە زۆرتر بێت ئەوا خوای گەورە زیاتر پێی خۆشە».
سەحیحە (أبو داود والنسائي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەرئاوکردن دەربچووایە، دەیفەرموو: «غفرانك» واتە:«خودایە، لێم خۆش بە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«بە بەزەییەکان خواى میهرەبان ڕەحمیان پێدەکات، بەڕەحم بن لەگەڵ نیشتەجێبووانی سەر زەوی ؛ ئەو زاتەی لە سەرووی ئاسمانەکانە ڕەحمتان پێدەكات».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جیاکاری نەدەکرد لە نێوان سورەتەکان هەتاوەکو {بسم الله الرحمن الرحيم}ی بۆ سەر دادەبەزی».
سەحیحە (أبو داود) گێڕاویەتەوە
«دەستوورمان وابوو لە پاش پاکبوونەوە لە بێنوێژی: لێڵاو وزەرداومان بە هیچ دانەدەنا (گوێمان پێی نەدەدا)».
سەحیحە (أبو داود) گێڕاویانەتەوە بەم شێوازە، و(البخاري) گێڕاویانەتەوە بەبێ زیادەی (بعد الطهر)
«ئەوەی سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخوات ئەوا کوفر یان شیرکی کردووە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە