Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

7 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای دوو گۆڕدا تێپەڕی، فەرمووی: «هەردووکیان ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن؛ یەکێکیان: خۆی نەدەپاراست (لەپرشی میز) لە کاتی میز کردن، وئەوی تریان: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو (لە نێو خەڵکیدا)»، پاشان لقە دارخورمایەكی سەوزی برد، وكردی بە دوو بەش، و هەریەكێكی لەنێو گۆڕێكدا چەقاند، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، بۆچی وات كرد؟ فەرمووی: «بەڵكو سزایان لەسەر كەم بكرێتەوە هەتاوەكو وشک بونی ئەم دووڵقە دار خومایە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو پیاوێک بەلای گۆڕی پیاوێکی تردا تێپەڕ دەبێت، دەڵێت: خۆزگایە لە شوێنی ئەو بوومایە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«لە نیشانەکانى قیامەت ئەوەیە کە زانستی -شەرعی- هەڵدەگیرێت -نامێنێت-، ونەزانین زۆر دەبێت، وزیناکردن زۆر دەبێت، ومەی خواردنەوە زۆر دەبێت، وپیاوان کەم دەبنەوە، وئافرەتان زۆر دەبن هەتاوەکو بە پەنجا ئافرەت یەک پیاو کاروگوزەرانیان بەڕێوە دەبات».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە دەردەکەوێت، ئەگەر هەڵبێت خەڵکی دەیبینن هەموویان ئیمان دەهێنن، ئەوە کاتێک دەبێت کە: {لاَ يَنْفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِنْ قَبْلُ، أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا} [الأنعام: 158] واتە: {باوەڕھێنان سوود ناگەیەنێت بەھیچ کەس کە پێشتر بڕوای نەھێنا بێت یان ھیچ خێروچاکەیەکی نەکردبێت لەگەڵ ئیمانەکەیدا}، وقیامەت ڕوودەدات بەشێوەیەک کە دوو پیاو پۆشاکێکیان ڕاخستووە لەنێوانیان ناتوانن مامەڵەکە تەواو بکەن، وناتوانن بیپێچنەوە، وقیامەت ڕوودەدات لە کاتێکدا پیاوێک شیری وشترەکەى هەڵگرتووە، ناتوانێت بیخواتەوە، وقیامەت ڕوودەدات وکەسێک عەماراوەکەى چاکدەکات -ئامادەی دەکات- بەڵام -مەڕوماڵاتەکەى- ناتوانن لێی بخۆنەوە، وقیامەت ڕوودەدات ویەکێکتان پارووەکەى بەرزکردووەتەوە بەرەو دەمی بەڵام ناتوانێت بیخوات».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو کوشتار دەکەن دژی جولەکە، هەتاوەکو بەرد کە جولەکەیەک لە پشتیدا خۆی حەشارداوە دەڵێت: ئەی مسوڵمان، ئەمە جولەکەیەکە لە پشتمەوە بیکوژە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە، نزيكە دابەزینی کوڕی مەریەم لە نێوانتان فەرمانڕەوایەکی دادپەروەر، خاچ دەشکێنێت، وبەراز دەکوژێت، وسەرانە -جزیە- هەڵدەگرێت -نامێنێت-، وپارە وسامان زۆر دەبێت هەتاوەکو کەس پێویستی پێی نابێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«مسوڵمان ئەگەر لە گۆڕدا پرسیاری لێکرا شاهێدی دەدات بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) و (مُحَمَّد رَسُولُ اللهِ)، سەبارەت بەم ساتەیە كە خوای گەورە دەفەرموێت: {يُثَبِّتُ اللهُ الذِينَ آمَنُوا بالقَوْلِ الثَّابِتِ في الحَيَاةِ الدُّنْيَا وفي الآخِرَةِ...} [إبراهيم: 27]، واته: {ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە خوا دامەزراویان دەکات بە ووتەی بەڕێ وجێ (کە شایەتمانە) لە ژیانی دونیا ...}».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە