Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

25 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا کێ دڵخۆشترین کەسە بە شەفاعەتی تۆ؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێم وابوو ئەی ئەبو هورەیرە کەس پێش تۆ پرسیاری ئەم فەرموودەیەم لێنەکات چونکە دەبینم زۆر بەپەرۆشیت لەسەر بەدەست هێنانی فەرموودە ، بەختەوەرترین کەس بە شەفاعەتی من لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوەیە کە بڵێت (لا إله إلا الله)^ بەئەوپەڕی دڵسۆزی وئیخلاصی لە دڵ ونەفسیەوە». ^(واته: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله)
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
عەلی -ڕەزای خوای لێبێت- پێمی ووت: «ئایا ڕەوانەت بکەم لە سەر ئەو ڕێنماییانەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی لەسەر ڕەوانە کرد؟ هەر پەیکەرێک یان وێنەیەکت^ بینی بیشکێنە وتێکی بدە، وهەر گۆڕێکی بەرزکراوە وڕازێندراوەت بینی تەختی بکە لەگەڵ زەویدا».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«سوێند بە بتەکان (تاغوتەکان) وبە باوباپیرانتان مەخۆن».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«لە گەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو لە یەکێک لە سەفەرەکانیدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی نارد -لەکاتێکدا خەڵکی لەشوێنی حەوانەوەیان بوون- (وفەرمووی): «نابێت هیچ ملوانکەیەکی بەپەت بەستراو یان هەرملوانکەیەکی تر لە ملی وشترەکان بمێنێتەوە ؛ دەبێت هەمووی بچڕێندرێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
ئوم سەلەمە باسی کڵێسایەکی بە ناوی ماریا کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەبەشە، وباسی ئەو وێنانەی کرد کە تیایدا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوان قەومانێکن ئەگەر بەندە وپیاوی چاک لە ناویاندا بمردایە؛ لە سەر قەبرەکەی شوێنی پەرستنیان دروست دەکرد، وئەو وێنانەیان لەو شوێنانەدا دادەنا، ئەوانە خراپترین بوونەوەرن لەلای خوای گەورە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
گوێم لە پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- بوو پێنج (شەو) پێش ئەوەى بمرێت فەرمووی: « من بەڕائەتی خۆم دەکەم لای خوای باڵادەست کە کەسێک بکەم بە خەلیلی خۆم^، خوای گەورە منی کردووە بە خەلیلی خۆی هەروەکو چۆن ئیبراهیمی کرد بە خەلیلی خۆی، ئەگەر کەسێکم بکردایە بە خەلیلی خۆم لە ئومەتەکەمدا ئەوا ئەبو بەکرم دەکرد بە خەلیلی خۆم، ئەوانەی پێش ئێوە گۆڕی پێغەمبەرەکانیان دەکرد بە مزگەوت، ئێوە گۆڕستانەکان نەکەن بە مزگەوت، من نەهیتان لێ دەکەم لە ئەو کارە». ^(خەلیل: واتە ئەوپەڕی پلەی خۆشەویستی)
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
كۆمەڵێك هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، نۆ كەسیان بەیعەتیان دا وبەیعەتی لە دەیەم وەرنەگرت، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، بەیعەتی نۆیانت وەرگرت و وازت لە ئەو هێنا؟ فەرمووی: «تەمیمەی پێوەیە -بەخۆیەوە هەڵیواسیوە-»، پیاوەكەیش دەستی دایە وپچڕانی، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەیعەتی لێوەرگرت، وفەرمووی: «ئەوەی تەمیمەیەک^ هەڵبواسێت؛ ئەوا شیرک وهاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیارداوە». ^(تەمیمە؛ واتە: کاغەزێکە نووسراوه ودەپێچرێتە ناو شتێك یان شتێكه -چاوەزارێكه- له دەست دەكرێت یان دەكرێته ملەوه یان هەڵدەواسرێت كه پێیان وایه له چاوی پیس وشتی خراپ دەیانپارێزێت)
حەسەنە (أحمد) گێڕاویەتەوە
«نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوازرێتەوە، وشومیەتی نییە، وفەئلم پێ خۆشە؟»، ووتیان: فەئل چییە؟ فەرمووی:«وشەی جوان وشیرین».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە