Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

23 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«خواى گەورە بە ئەو کەسە دەفەرموێت کە كەمترین سزای هەیە لە دۆزەخدا: «ئەگەر هەموو شتێکی سەر زەوی موڵکی تۆ بوایە، ئایا دەتبەخشی تەنها بۆ ئەوەى خۆت ڕزگار بکەیت؟» دەڵێت: بەڵێ. پەروەردگار دەفەرموێت: «داوای شتێکم لێکردیت لەمە کەمتر کاتێک لە پشتی ئادەم بوویت: (هاوبەش وشەریک بۆ من بڕیار نەدەیت، بەڵام تۆ پێداگیر بوویت لەسەر شیرک وهاوبەش بڕیاردان)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شتێكی فەرموو ومن شتێكی تر، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەر کەسێک بمرێت لە سەر پاڕانەوە لە جگە لە الله ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە»، ومن ووتم: هەركەسێك بمرێت لەسەر نەپاڕانەوە لە جگە لە الله ؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
کەسانێک پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە جادووگەرەکان (کاهینەکان)، ئەویش فەرمووی: «هیچی وا نین کە حسێبیان بۆ بکرێت.»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا ئەوان جاری وا هەیە هەندێک قسە دەکەن ڕاست دەردەچێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە وشەیەکی هەقە کە جنۆکەکان بە نهێنی گوێی لێدەگرن ودەیخەنە گوێی دۆستەکانیانەوە ، وئەم جادووگەرانە سەد درۆ تێکەڵ بەو قسە بیستراوە دەکەن».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«لەسەر گۆڕەکان دامەنیشن، وبەرامبەریان نوێژ مەکەن».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
كاتێك پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تووشی نەخۆشیە سەختەكە بوو ؛ پارچە قوماشێكی دا بەسەر ڕوویدا، ئەگەر تووشی هەناسە تەنگی بووایە ؛ لەسەر ڕووی لایدەدا، لەسەر ئەم حاڵەتە ؛ فەرمووی: «نەفرەت ولەعنەتی خوای گەورە لە سەر جولەکە وگاورەکان، گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت» ؛ هۆشداری دەدا لە ئەم كارەیان.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
لە پشتی پێغەمبەرەوە بووم -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێدرێژێک پێی دەووترێت عوفەیر، فەرمووی: «ئەی موعاز، ئایا دەزانى مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى چییە؟»، ووتم: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، فەرمووی: «مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى ئەوەیە بیپەرستن و بەهیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، ومافى بەندەکان لەسەر خواى گەورە ئەوەیە کە سزای ئەو کەسە نەدات کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نادات»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا موژدە بدەم بە خەڵکی؟ فەرمووی: «نەخێر موژدەیان پێمەدە، چونکە کەمتەرخەمی دەکەن».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەوەی بڵێت: (لَا إِلَهَ إِلَّا الله)، وکوفر بکات بەوەی دەپەرسترێت جگە لە خوای گەورە، ئەوا ماڵ وخوێنی حەرامە، ولێپرسینەوەی ئەو کەسە لای خوای گەورەیە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا کێ دڵخۆشترین کەسە بە شەفاعەتی تۆ؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێم وابوو ئەی ئەبو هورەیرە کەس پێش تۆ پرسیاری ئەم فەرموودەیەم لێنەکات چونکە دەبینم زۆر بەپەرۆشیت لەسەر بەدەست هێنانی فەرموودە ، بەختەوەرترین کەس بە شەفاعەتی من لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوەیە کە بڵێت (لا إله إلا الله)^ بەئەوپەڕی دڵسۆزی وئیخلاصی لە دڵ ونەفسیەوە». ^(واته: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله)
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە